کۆڕێک بۆ کتێبی (ئەملام سلێمانی و ئەولام هەڵەبجە) له‌ئه‌مستردام بۆ (قادر بیوک کایە)،
مالمۆکورد


ئێوارە کۆڕێک بۆ کتێبی (ئەملام سلێمانی و ئەولام هەڵەبجە)

له‌ هۆڵی یانه‌ی کوردی "میدیــــا" له‌ئه‌مستردام

بۆ (قادر بیوک کایە)، نوسەری ناسراوی باکوڕی کوردستان

 

ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی 04-03- 2017 کات 19:00 حەوتی ئێوارە
یانه‌ی کوردی "میدیـــا" له‌ هۆڵه‌ندا، ئێوه‌ی ئازیز بانگێشت ئه‌کات، بۆ ئامادەبوونتان لە ئێوارە کۆڕێک بۆ پێشکەشکردنی کتێبی (ئەملام سلێمانی و ئەولام هەڵەبجە)، بۆ شاعیر و نوسەر (کاک قادر بیوک کایە)، کە زۆربەی نوسین و شیعرەکانی بە شیوەزاری زازاکی نوسیووە و رەنگدانەوەی بزاڤی رزگاریخوازی کوردانی باکورە، دەنگبێژی ناسراوی باکوڕ (میکایەڵ ئەسڵان)، دو وئەلبوومی سروود و گۆرانی لە هەڵبەستەکانی ئەم نوسەرە بڵاوکردۆتەوە.
کاک قادر بیوک کایە، لەم ئێوارەیەدا،  بیرەوەری و یادەوەریەکانی خۆیی و شەهید (نەجمەدین بیوک کایە) و هەڤاڵانی لەگەڵ  کوردانی باشووردا ئەگێڕێتەوە، تیشک ئەخاتە سەر بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی و دیموکراتی کوردانی باکوڕ لە ساڵی ١٩٧١ ەوە، پاشان هاوکاری خۆیان لە هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێی گەلی کوردستاندا لە باشوور، بە تایبەتی لە ساڵانی ١٩٧٦ تا ١٩٨٠ .

ئەم کتێبە (ئەملام سلێمانی و ئەولام هەڵەبجە)، بریتییە لە 376 لاپەڕە و ٧٩ بابەتی جیاوازی لە خۆگرتووە،  لە بەشەکانی دیکەدا باسی گەشتەکەی ساڵی ٢٠١٤ ی خۆی بۆ باشوری کوردستان ئەکات بۆ ناوچەکانی سلێمانی، هەولێر، دهۆک، هەڵەبجە، سۆران، بارزان، شەقڵاوە و هەتا دوایی، بۆ یەکەمین جارە نوسەرێکی کوردی باکوڕ، بەم شێوازە بەرفراوانە کتێبێکی ئاوا، لەسەر باشووری کوردستان بە زمانی تورکی بڵاوبکاتەوە و لەم ئێوارەیەدا کتێبەکەی، بۆ ئامادەبووان ئیمزا ئەکات، خۆشحاڵین بە ئامادەبوونتان، بە هیوای دیدار..

ڕێزو خۆشه‌ویستیمان قبوڵ بفه‌رموون..... ئه‌درێسی کۆڕەکە:

 

Adres: Buurthuis de meevaart, Balistraat 48a,  1094 JN Amsterdam

 

بە هۆی ئه‌م ئیمه‌یڵ و ژماره‌ته‌له‌فۆنانه‌وه، ئەتوانن زانیاری زیاتر وەربگرن‌‌: به‌ڕێزان؛ خاتوو سۆزان مه‌نصور که‌ره‌م: 0620771048، کاک ئالان ئه‌مین: 0655873577، کاک ئیبراهیم عه‌لی سه‌عید: 0645262337، کاک مه‌به‌ست جه‌عفه‌ر:  0683826334، یان ئیمه‌یل ئه‌درێسی "میدیـــا":

 

[email protected]

 

لیژنەی سەرپەرشتی یانه‌ی کوردی "میدیــــا" له‌هۆڵه‌ندا

 




-- 
KVN Midia

Telefoon: 0647988634

Postbus 75562
1070 AN Amsterdam
------------------
یانه‌ی کوردی "میدیـــــا" له‌ هۆڵه‌نده‌
به‌روار:  01/03/2017
998   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   338
کۆی سه‌ردان:   29232484