چاوپێکەوتن لە گە ڵ رۆمان نوسی دیاری کورد جان دۆست


هوشیار جە مال
مالمۆکورد


 جان دۆست چۆن بە دونیای ئە دە ب ئاشنابوولە سەرە تادا؟
من لە شاری کۆبانی لە ماڵباتێکی ئەدەب دۆست و حەز بەهونەردا لەدایک بووم و گەورە بووم. باوکم مەلا بوو. فێری عەرەبی و دەرسی قورئانی کردم. هەردوو برا گەورەکانی من هەڵبەست یان کوردی و عەرەبی دەنووسی، حوجرەی باوک و براکانم پر پر بوون لە کتێبی جۆراوجۆر بوو. 

بە شیعر دە ستت پێکرد وە دواتر بەرەو دونیای رۆمان چوویت بۆ تۆ کارێکی قورس نە بوو؟
من بە زوویی نەچومە لای رۆمان. لە سەرەتای ژیانم دا خەریکی شیعر بووم، پاشان دەستم بە وەرگێران و لێکۆلینە وە کرد. هەتا نە گەیشتمە تەمەنی چل سالی  رۆمانم بڵاو نەکردەوە. راستە کارێکی قورس بوو. زەحمەتی زۆرم کێشا. بەڵام ئەمە خۆشترین زەحمەتکێشان بوو بە رای من.چۆنکە من وەکو کەسێکی ون بووم، مەست و سەرسام بووم، کاتی کە رۆمان نووسیم خۆمم بینی، هاتوومە تە سەر رێگای راست و دروست. 
رۆمانە کانت کارکردنە لە ناو مێژوودا ئایاسە خت نیە؟
مێژووی کورد و کوردستان، هەر وەها مێژووی هەرێمی رۆژهەڵاتی ناوەراست کانی و ژێدەری هەزاران چیرۆک و رۆمانن. من حەز لە سەفەری بەرەوە رابردوو دەکەم. بە رای من رابردوو و مێژوی ئیمە ی کوردەکان زەویەکی نەکێڵندراو ە نەناسراوە. من هەوڵ ئەدەم کە لە مێژووی کوردی دا وەڵامی پرسەکانی ئەمرۆ بدۆزمەوەمو ببینم.هەزاران پرس هەیە وەڵامیان لە نێو لاپەرەکانی مێژوو دا هە یە.
  بەڕای تۆ پەیوەندی نێوان رۆشنبیران و دە سەڵات دە بێت چون بێت؟
رۆشنبیر ئەگەر خۆ بە دەسەڵات نەبینێ رۆشنبیر نیە. مەبەستم ئەوە کە رۆشنبیری ئاستێکی گەورەی دەسەڵاتی ئەخلاقیە. رەقیب و چاودێری سیاسەتمەدارە. هەڵەیان قەبوول ناکا و ناتوانێ بێدەنگ بمینێ. بە تایبەتی کاتی کە دەسەڵات خەڵک لە کۆلان دە کوژێ و لە زیندانان ئەشکەنجەیان دەدات، زوڵمی ئاشکرا بکرێت. من رۆشنبیران بە دو بەش دەزانم: بەشێک چاوبەستراو ە، بەشێک دەنگ بەرز و سەرکێشە. لە مێژووی ئەدەبی کوردی دا سەیدای ئەحمەدی خانی نموونەی رۆشنبیری دژ بە دەسەڵات و دەنگبەرزە، هێچ زوڵمی میر و زوڵمی نەیارانی قەبوولی ناکات. نموونەی دووهەمین مەلای جزیریە، کە بە راست شاعیرێکی گەورەی هەمان سەردەمە. بەڵام بە ئەرکی رۆشنبیری رانە .نە بوو. هەر پەسنی میر دەدا و پێی دەگوت: هەر کەسی دژبەری جەنابت بێ دەبێ سەری بە شەمشێر بفرێنی!!! من لە رۆمانی میرنامە دا باسی ئەم مژارەم کردوە.
  چ ڕیگایە ک بە دروست دەزانی بۆ بەستاندارکردنی زمانی کوردی؟
من هەر دەڵیم کە زمانی کوردی یەک نیە، گەلێک زمان هەیە، زمانی سۆرانی (کورمانجیی ناوەراست) و زمانی کورمانج (کورمانجیی باکور) و زمانی زازاکی یان دملکی و هەر وەها.. ئەم دیاردە ئاسایی و لە نێو میللەتەکانی دیکەش هەیە. لە هۆلندا سێ زمان هەیە، زمانی فەرمی  لە سویسراش، عەیب نیە ئەگەر کورد خاوەن سێ زمان بن. ستاندارکردنی کە جەنابت باسی دەکات، پرۆژە و پرۆسەسێکی دوور و درێژە بەر لە هەر شتێ بە هەوڵی دەسەڵاتێکی سەربەخۆیی مەرکەزیی دە کرێ. بەڵام لە کورمانجی باکور دا ئێستا هەوڵەکان ستانداردکردن بە پێش دا دەچن. ئێمە  ئەتوانن بڵێن کە ئێستا زمانێکی کورمانجیی ستاندارد هەیە. بە داخەوە ئاگاداری زێدە دەربارەی پرۆژەی ستانداردکردنی سۆرانیم نیە. نازانم ئایا نووسەرانی کوردی سۆرانینووس لە سەقز و کەلار یەکن، لە سلێمانی هەر وەکو لە سنە دەنووسن؟ داوای تێکەلکردنێش هەیە کە مومکنە لە داهاتوو دا  بە ئەنجام بێ، هەر زاراوەیەک سوود لە زاراوی تر بستینێ. بە داخەوە کە ئێستا بالانس لە نێوان کورمانجی و سۆرانی دا زۆر کەمە، بەم هۆێە خەتەر زیاترە. 
ڕایە ک هەیە دەڵی جان دۆست نوسە ری حیزبیکی دیاری کراوە.وە بەرگری لە سیاسە تی لایە نێک دە کات؟
من بیستوومە.. بەلێ ڕایەکی هیچ  راست نیە و زالمانەیە. من لایەنگری هیچ حیزبێکی سیاسی نیم. تێدەگەم کە مەبەستیان چیە. ئەوان فکر دەکەن کە من لایەنگرت پارتیم و سیاسەتی سەرۆکی هەرێم پەسەند دەکەم. هێچ راست نیە.. بە پێجە وانەوە  من وتارم هەیە کە رەخنە لە شەخسی بەرێز مەسعود دەگرم. کاتی کە لە خۆپێشاندانی شاری سلێمانی لە مانگی شوباتی دو هەزار و یانزدە  خەڵک کوژران من بە توندی رەخنە م گرد. وتار کە م بە زمانی عەرەبیە بە ڵام کەسانێک کە بە یەک چاو دەروان نایبینن. هەر وەها کاتی کە سەردەشت عوسمان تیرۆرکرا من کامپنێک لە نێوان نووسەران و رۆشنبیران دەستی پێکرد و ئیمزای نەرازیبوون کۆکردەوە و نزیک چل رۆشنبیر لە بن وتارێکی پرۆتەستۆیانە ئیمزاکردن. من دژی کوشتنی مرۆڤم. بەم هۆیە ئەگەر هێزێکی کوردی کەسانی کورد تیرۆر بکەن دەبێ بێدەنگ بم؟ من لە رۆمانی مژاباد دا رەخنەم هەتا لەکۆماری کوردستان گرتووە چونکە غەفوور مەحموودیان تێرۆر بوو. ئێستا پارتیێکی کورد دەسەڵاتی رۆژاوای کوردستانە. گوناهیان زۆرەدەبێ من بێدەنگ بم؟ من رەخنە لەوان دەگرم. ئەوان خەڵک دەکوژن، خوینی بێگوناهان ئەڕژێنن و منیش مورەکەب ئەڕێژم. ناوی بکوژان دەڵێم. ناوێکی تر نابێژم. مخابن رۆشنبیرانی باشووری کوردستان بە هەستی نەتەوی لە رەوشی رۆژاڤای کوردستان دەنێرن. خەلکی ئاسای ئەتوانن وا بن بەس بۆ رەوشنبیر وابن؟ لە شاری عاموودا شەش گەنجی کورد بە دەستی پەیەدە کوژران، هیچ رؤشنبیرێکی "باشووری" دەنگی نەکرد!. لە وێ و لە وێ مرۆڤ کوشتن، دەربەردەر کردن، خستنە زیندانان.. ئەگەر ئەم رۆشنبیران ئاگای لە رووداوەکان نەبێ نابێ واتاکە رووداوەکان نین یان ناراستن. من دەبینم، دەبیسم و رەخنە دەکەم. رەخنەکانی منی سیاسی فانتازی و خەیاڵ نین. 
دوبارە دەکەم، من لایەنگرێ هیچ حیزبێکی سیاسی نیم. تەحەددی ئەکەم یەک وتار، یەک رێز، یەک وشە مەدحێکم بۆ دەسەلاتانی کورد "کردبێ" بابیهێن. من دەزانم کە هێزێکی سیاسی هەیە رەشکردنی جان دۆست مەبەستیانە. حەوسەلەی وان رەخنە قەبوولناکات.

دواین کارت ڕۆمانی کۆبانیە ناوە ڕوکی رۆمانە کە چیە؟
کۆبانی گەورەترین رۆمانی منە. مەبەستم لاپەرەکان زۆرن ناوەرۆکە ی بەرخۆدانی تێکۆشەرانی کوردە، ئاستی باڵای کە ژنی کوردە گەییشتوویە دەردەبڕێ، پەریشانی، سەختی ، من دەبینم ئەمە لە رۆمان زیاتر داستانە. ئێستا بە فارسی و سۆرانی وەردە گێرێ . عەرەبیەکەی ئامادەیە و لە گەورەترین بڵاوکراوەکانی عەرەبی دەردەچێت. کورمانجێش نازانم کەی دەردەکەوێ. سوپاس بۆ ئارامیی و سەبری خوێنەر


پرۆفالیلی نوسە ر
جان دۆست لە ساڵی ١٩٦٥ لە شاری کۆبانی لە دایک بووە. لەزانکۆی حەلەب بەشی بایولۆژی تە واوکردوە، لەسالی ٢٠٠٠وە لە ولاتی ئە لمانیا دەژی.بەشیعر دەستی پێکرد و یەکە مین دیوانی (قە ڵای دمدم)لەساڵی ١٩٩١ لە ئە ڵمانیا بڵاوکردەوە 
،(دیوانی جان)ی لە ئەستەمبول ودوبەی چاپ کرد،
ڕۆمانی مژاباد ٢٠٠٤
سێ هە نهاف و سێدارە ک ٢٠٠٧
مارتینێ بەختەوەر ٢٠١٢
میرنامە ٢٠٠٩
زە نگە کانی ڕۆما ٢٠١٦
عە شیقی وەرگێر٢٠١٥ 

به‌روار:  01/03/2017
95   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، حوکمی ئێعدامی ۷زیندای ئەمنییەتی پەسەند کرا کەسزاکەیان محاربە نییە. بەگووێرەی هەواڵەکە ،عەلیزادە تەباتەبایی پارێزەری دۆسیەی ئە درێژه‌ ...
خەڵك- بەشی هەواڵ وەزیری بەرگری پێشووتری ئیسڕائیل ئاشكرای دەكات، كە ڕێكخراوی داعش تەنها "یەك جار بە هەڵە" بۆردومانی ناوچەكانی ژێر دەستی وڵاتەكەی لە جۆلان كردووە و جەختیشدەكاتەوە، ك درێژه‌ ...
رۆژنامه‌ی"فرانكفۆرته‌ر الگماینه‌ زۆنتاگ تسایتۆنگ"له‌ژماره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 23ی نیسانی 2017دا بڵاویكردۆته‌وه‌ له‌كۆی 950 كه‌سی مه‌ترسیدار كه‌ زۆربه‌یان ئیسلامی سه‌له‌فی توندڕه‌و درێژه‌ ...
جیهان هەموو ساڵێ لە ڕۆژی 22 نیساندا ئاهەنگی ڕۆژی زەوی دەکاتەوە. یادەکە بەمەبستی پاکو خاوێن ڕاگرتنی ژینگەی زەوی یە. ڕاپۆرتە جیهانیەکەکانی ئەم دواییە ئاماژە بە پیس بوونی زەوی دەدەن درێژه‌ ...
دادگای بەرایی مالمۆ ئەمڕۆ بڕیاری ئازادکردنی ئەو پیاوەی دا کە گومانی سووتاندنی کۆمەڵەیەکی شیعی لە مالمۆ لێ دەکرا، سێپۆ ڕاستەوخۆ دوای بڕیاری دادگا دەستگیری کرد. هەرچەندە بەرپرسی د درێژه‌ ...
فرۆشتن و بەکرێدانی پێناسە و حسابی بانک بەو کەسانەی کە ئیقامەیان نییە و بەنایاسایی لە سویددا دەژین، بەئاشکرا ئەنجام دەدرێت. بە بڕی 2500 کرۆن کەسێکی پەنابەر کە بڕیاری ناردنەوەی هە درێژه‌ ...
رووداو- هەولێر سەرۆكی‌ لیژنەی‌ ژنان و منداڵ و مافی مرۆڤ لە ئەنجوومەنی‌ پارێزگای‌ كەركووك، رایگەیاند: "فڕێدانی كۆرپە لە شاری كەركووك خەریكە دەبێتە دیاریدە." جوان حەسەن، سەرۆكی درێژه‌ ...
وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رەزامەندی نیشانداوە بەفرۆشتنی چەك و پێداویستی سەربازی بە بەهای 295.6 ملیۆن دۆلار بەهێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان. درێژه‌ ...
خەندان- ئەو پیاوە ئەمەریكییەی تۆمەتباربوو بە كوشتنی هاوڵاتییەكی بە تەمەن و گواستنەوەی بەشێوەی راستەوخۆ لەفەیسبووك، لەناو ئوتومبێلێكدا "خۆی كوشت". پۆلیسی ویلایەتی پەنسلڤانیا ر درێژه‌ ...
رووداو - هەولێر شەوی یەکشەممە 16-4-2017، لە مەساجەکانی هەولێر 37 ئافرەت دەستگیرکران، پۆلیسی هەولێریش دەڵێت "بەشێوەیەکی نایاسایی کاردەکەن و مۆڵەتی کارکردنیان نییە". لە راگەی درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   79
کۆی سه‌ردان:   14591813