پۆلیسی مالمۆ وێنەی گومانلێکراوان لە ئینتەرنێتدا بڵاو دەکاتەوە

پۆلیسی مالموێ لە ئێستاوە وێنەی ئەو کەسانەی بەدوایاندا دەگەڕێت کە لە کامێرەکانی چاودێریدا دەرکەوتوون لە ئینتەرنێتدا بڵاوی دەکاتەوە. ئەمەش لەبەر ئەوە کە لەلایەن هاوڵاتیانەوە هاوکاری بکرێن.

بڵاو کردنەوەی ئەو وێنانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پۆلیس بتوانێت لێکۆڵینەوەی تەواو لەسەر تاوانە گەورەکان ئەنجام بدات. پۆلیسی مالموێ رایگەیاندووە کە ئەوان ئومێدەوارن لەو ڕێگەیەوە ئەو کەسانەی پۆلیس بەدوایاندا دەکەڕێت دەستگیریان بکات و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا ئەنجامدات هەتاوەکو بەتوانن لێکۆڵینەوەکانیان بەشێوەیەکی باش ئەنجام بدەن.

هەوەها ئاماژەیان بەوە کردووە کە تەنها وێنەی کەسە داواکراوەکە بڵاو دەکرێتەوە، نەوەک گرتەی فیدیۆی. جێگەی باسە پۆلیس بە ڕوونی دەڵێت کە ئەوان تەنیا یەک وێنە، ناوی ئەو کەسەی بەدوایدا دەگەڕێن و گومانی لەسەر کە داوای دەستگیریکردنی دەچووە و ئامادە نییە بڵاو دەکاتەوە.

ئەمەش یەکەم جار نییە پۆلیسی مالموێ بۆ دۆزینەوە کەسانی گومان لێکراو ئەم هەنگاوە دەنێت. ساڵی ٢٠٠٩ پۆلیس لەو شارە هەستا بە بڵاو کردنەوەی وێنەی ١٠ کەیس کە وێنەکان لە کامێرای چاودێرییەوە گیرا بوو. پۆلیس لە سێ حاڵەتیاندا توانی بەڵگەی دەست بکەێت و لێکۆڵینەوەکانی لەسەر ئەنجام بدات. لەپاش ئەوە کار پۆلیسی مالموێ سکاڵایانە لەلای چاودێری بەرزی پەرلەمان لە بواری دادپەروەریدا لەسەر تۆمار کرا. پاشان پۆلیس وێنەکانی تەنها لە ئینته‌رانێتی پۆلیس، واتە مەڵپەڕی به‌ستراوی‌ بۆ ناوخۆی پۆلیس بڵاو دەکردەووە.
لینکی هەواڵ
به‌روار:  01/03/2017
2599   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   955
کۆی سه‌ردان:   29263840