کتێبی پانۆرامای بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە کوردستان چاپکرا
                       
کتێبی پانۆرامای بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە کوردستان بۆ یادی بیستو نۆسالەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە  لەجاپ دراو لە ماوەی داهاتوودا دەکەوێتە بەر دیدی خوێنەران .
ئەم کتێبە لە نوسینو ئامادەکردنی دکتۆر ناجح گوڵپیە،گروپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجە لەجاپی داوە، بە قەبارەی (24*17 ) سم ،هەزار دانەی لێ چاپ کراوە  (132 ) لاپەڕەیە ، بەشیوازێکی زۆر جوان و ڕەنگاوڕەنگ .
ئەم کتێبە لەچوارچیوەی پرۆژەیەکی دریژخایەندایە،  دەکرێ ساڵانە بۆ یادەکانی کیمیاباران و ئەنفال  وەک سەرچاوەیەکی زانیاری کورت وپوخت بخرێتە بەردەم خوێنەران و میوانانی بیانی و ناوخۆ ، بەچەند  شێوازێک ئامادەی پەخش و بلاوکردنەوەیە ،لەوانە { کتێب، بروشور،فلیکس، ڕۆژ ژمێر، وێنەی یان تابلۆی گەوەرە لەسەر بلۆکی تەختە} .
ناوەڕۆکی کتێبەکە بریتە لە نوسینێکی کورت و پوخت لەشێوەی لێکۆڵێنەوەیەکدایە، تێیدا باس لە شوێنە کیمیابارانکراوەکانی کوردستان دەکات،ژمارەی شار و گوند،لەگەڵ  مێژوو یان ڕۆژی کیمبارانکردنەکە،و ژمارەی قوربانیان لە شەهید و بریندار خراوەتە ڕوو، هەروەها زانیاری ورد تر ئاشکرا کراوە  لەسەر ئەوە ڕژێم لە چ کاتو چ شوێنێک بۆمبارانی کیمیایی کردوە و هۆکارەکەشی روونکراوەتەوە.
ئەم کتێبە بە  زمانی کوردی { سۆرانی،هەورامی ،کرمانجی) و زمانی ئینگلیزی و سویدی و فارسی و عەرەبی ،چاپکراوە، واتە خوێنەرانی ئەم حەوت زمانە سودی لێ دەبینن.
گرنگی ئەم کتێبە لەوەدایە زانیاری وردو پوخت لەسەر کیمیابارانکردنی کوردستانی تیدایە،دەکرێ وەک سەرچاوەیەک لە ناو خوێندگاکان،زانکۆکان، ناەندەکانی ڕۆشنبیری...هتد، لەکوردستان سودی لێ ببینن، هەروەها لە ناو مۆنۆمێنتەکاندا دابنرێت و هەر کاتێ میوانێکی بیانی هاتە سەردانی هەلەبجە یان بالیسان،سێوسێنان ،چەمچەماڵ،گەرمیان...هتد، دەخرێتە بەردەستیان و تا زیاتر ئاگادری ئەو تاوانە بن کە دەرهەق بە کورد کراوە.
 ئەم نامیلکە  یان بروشورەکان  دەکرێ ببرێتە دەرەوەی کوردستان لەگەڵ  ئەو شاندە کوردیانە کە بەشداری کۆنفرانسە نیودەوڵەتیەکان دەکەن لەسەر جینۆساید یان کیمیاباران، ئەمانە  وەک بەڵگەیەک و سەرچاوەیەک دابەش دەکرێت بەسەر ئامادە بواندا ، وەک کۆنگرەی ساڵانەی ڕیکخراوی قەدغەکردنی چەکی کیمیایی ،یان دادگای باڵای تاوانکاری نیودەوڵەتی لە لاهای و جەندین کۆڕو کۆنفرانسی تری نێو دەوڵەتی کەلەسەرانسەری جیهان دا دەبەسترێ.
ئەم پرۆژە بەداخەوە ئەمساڵ  تەنها  نامیلکەکەی لەچاپ دراوە،هەندێ بەرهەمی تری ماوە لە چاپ بدرێ،کە ئەوانیش لەجێگای خۆیان گرنگیان هەیە  وەک (بروشور بە چوار زمان  دیزاین کراوەو ئامادەیە، لەگەڵ وێنەی سەر بلۆک و  فلیکس و ڕۆژ ژمێر ) کە هەمان زانیاریە  بە کورتکراوەیی و بە ژمارە.
بەهیوام لەساڵانی داهاتودا بۆ زمانە زیندوەکانی جیهان ( فەرەنسی،ئەڵمانی ،روسی،ئیسپانی،چینی )  تەرجەمە بکرێت ، و هەوڵی زیاتر بدرێ تا بە زمانەکانی تری جیهان و لەهەموو ولاتان دا پەخش و بڵاو بکرێتەوە،تاکو  هەموویان تاوانەکانی جینۆساید و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی قەدەغەکراو  دژ بە گەلی کورد  بە وردی و پوختی ببینن.
گەیاندنی ئەم زانیاریانە  بەشوێنی پێوست ،دەبێتە هاوکار و پشتیوانیەکی مەزن بۆ گەلی مەینەتباری کورد.
                     د.ناجح گوڵپی 1/3/2017 
           n.gulpy@gmail.com  
     

 

به‌روار:  01/03/2017
212   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
ئەو بزووتنەوەیە لە ئامریکا و بە دەسپێشخەریی ئالیسا میلانۆ بە بڵاوکردنەوەی توویتێک دەستی پێکرد و ئێستا تۆرە کۆمەڵایەتیەکانی سویدیشی گرتۆتەوە. بە هاشتاگی METOO# بە هەزاران ژن لە ت درێژه‌ ...
مه‌سعود بارزانی‌ په‌یامێكی‌ به‌ شێوه‌ی‌ نوسراو بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا به‌رپرسیارێتی‌ كاره‌ساتی‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كانی‌ خسته‌ ئه‌ستۆی‌ چه‌ند كه‌سێكی‌ لایه‌نێك و دانیشی‌ به درێژه‌ ...
شارپرێس: قەدەغەی هاتوچۆ لە شاری کەرکوک ڕاگەیاندراوە و ماڵی هاوڵاتیان پشکنینی بۆ دەکرێت. چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناو شاری کەرکوکەوە بە شارپرێسیان ڕاگەیاند "ئەمشەو لە شاری کە درێژه‌ ...
خەڵک- مەسعود حەیدەر، پارلەمانتاری گۆڕان، ناوەرۆكی رێكەوتنی نێزان یەكێتی و حەشدی شەعبی بڵاو دەكاتەوە كە 9 خاڵ لە خۆ دەگرێت و تیایدا، یەكە ئیداریەكانی شارەكە و بەرێوەبردنی گەڕەكەك درێژه‌ ...
لە کاتژمێر هەشتی ئەم بەیانییەوە ژمارەیەک کوردی سوید لە گۆڕەپانی سێرگەلستۆری لە ستۆکهۆڵم بۆ پشتگیریی لە خەڵکی کەرکوک و بۆ ڕاگرتنی شەڕ کۆ بوونەتەوە. بەشی کوردیی ڕادیۆی سوید پەیوەن درێژه‌ ...
ئیمڕۆ دوو شەممە 2017.10.16 کاتژمێر 11.45 کاک بەکری شێخ عەلی پێشمەرگەی دێرین و مەفرەزە پارتیزانەکانی ئەنفال لە خەستەخانەی لوندی سوید کۆچی دوایی کرد . خوا لێخۆش بوو حەفەتەیەکە جە درێژه‌ ...
خاوەنی گۆڤارێکی سێکسی بڕی ۱۰ ملیون دولار ئەکاتە خەڵات بۆ لادانی ترامپ. لاری فلینت خاوەنی گۆڤاری (هاسلر) ڕاگەیاندنێکی لەسەر تەواوی ڕوپەڕی لاپەڕەیەکی ڕۆژنامەی واشنتون پۆستی ئەمریکی درێژه‌ ...
له ‌نزیک فولکەى سەناعەى باشورى کەرکوک پێکدادان لەنێوان هێزەکانى پێشمەرگە و حەشدى شەعبى رویداو هەردوولایان بەچەکى قورس یەکترى بۆمباران دەکەن. فەرماندەى باڵاى ئەمنى لەکەرکوک کەداو درێژه‌ ...
سلێمانی- پێشكه‌وت عه‌بدوڵڵا ئه‌مڕۆ 15-10 ژماره‌یه‌ك له‌ چالاكوانانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی سلێمانی له‌به‌رده‌م دادگای شاره‌كه‌ گردبونه‌وه‌ و داواده‌كه‌ن فه‌رمانبه‌رێك درێژه‌ ...
بارودۆخی ئاساییشی ئەورووپا بەشێوەیەکە پێوستە چاودێری و کۆنترۆڵی سنوورەکانمان بکەین و بزانین کێ دێتە نێو سویدەوە، وەزیری ناوخۆی سوید مورگان یوهانسۆن دەڵێت. مورگان یوهانسۆن وەزیری درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   271
کۆی سه‌ردان:   15755450