بە گومانی سیخوڕیکردن لەسەر پەنابەرانی سوید کەسێک دەستگیر کرا
پیاوێک لەلایەن پۆلیسی ئاساییشی سویدەوە (Säpo)، بە گومانی ئەنجامدانی کاری سیخوڕیی لەسەر پەنابەر دەستگیر کراوە.
بەپێی گومانەکان ئەو پیاوە سیخوڕی لەسەر ئەو پەنابەرانە کردووە کە لە هەرێمی تەبتەوە کە دەکەوێتە ناوەڕاستی ئاسیاوە هاتوون.
بەپێی سێپۆ (Säpo) ئەو زانیارییانەی پیاوەکە لەسەر پەنابەرە تیبرییەکانی دەستکەوتووە ڕەوانەی دەوڵەتێکی نەناسراوی کردووە. جێی باسە داوکاری گشتی لە بەشی سەراسەری بۆ پرسی تایبەت بڕیاری دەستگیرکردنی و هێشتنەوەی ئەو پیاوەی دەرکردووە.
سێپۆ (Säpo) ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو پیاوە لە چەندین شوێن و لەسەر چەندین کەس زانیاریی کۆکردۆتەوە. ئەو زانیارییانەش لە نێو کەسانی خەڵکی تەبتدا کۆکراوەتەوە. سێپۆ نایەوێ باس لەو وڵاتە بکات کە ئەو پیاوە کاری بۆ کردووە، بەڵکو جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە کاری بۆ وڵاتانێک کردووە کە دژی مافەکانی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕینە.
هەروەها ئەو پیاوە چەندین ساڵە لە سویددا دەژی. سێپۆ ڕایگەیاندووە کە ئەوان ئەم کارە بە مەترسیدار لە قەڵەم دەدەن. لەبەر ئەوەی سیخوڕکردن لەسەر کەسانێک دەکرێت کە خۆیان قوربانیین و وڵاتەکەی خۆیان بەجێهێشتووە و بۆ ئەوەی بە ئازادانە بژین هاتوونەتە سوید.
داواکاری گشتی لەم هەفتەدا بڕیار دەدات کە ئەو کەسە لەسەر گومانی سیخوڕیی کردن دادگایی بکرێت یان نا.
لینکی هەواڵ
بهروار: 27/02/2017
1259 جار خوێندراوهتهوه
|