لایەنگرانی داعش لە سویددا زیادیانکردووە
ڕێژەی ئەو کەسانەی پشتگیری لە ئیسلامی تووندڕەو دەکەن لە سویددا زیادیکردووە. ئەمە بەپێیی پۆلیسی ئاسایش سوید (Säpo).

ڕێژەی ئەو کەسانەی بۆ شەڕکردنی سەفەر دەکەن و پەیوەندی بە گرووپە تووندڕەوەکانەوە دەکەن کەمی کردووە.  ئاندێرش توونبێری سەرۆکی پۆلیسی ئاسایش سوید (Säpo) دەڵێ.

        ئـێمە ئاگادارین کە ئەو کەسانەی لە پاش سەرفەرکردن بۆ نێو گرووپە تووندڕەوەکان بۆ سوید گەڕاونەتەوە، پەیوەندی بە گەنجانەوە دەکەن. هاوکات دەکرێ بڵێی ئەمە شێوازێکی ڕێکخستنەوەیە. تۆڕێکن کە بەردەوام کەسانی نوێ و گەنج هاندەدەن کە پەیوەندی بە کارەکانیانەوە بکەن و بەردەوام کاری بۆ دەکەن.

بەپێیی ئامارێکی پۆلیسی ئاسایش سوید (Säpo) لە کۆی ئەو ٣٠٠ کەسەی پەیوەندییان ەب گرووپە تووندڕەوەکانەوە لە عێراق و سوریا کردووە نزیکەی ١٥٠ کەسیان بۆ سوید گەڕاونەتەوە. هاوکات سەفەرکردنیش بەمەبەستی پەیوەندی کردن بەو گرووپانە لە سویددەوە کەمی کردووە. سەبارەت بەو کەسانەی گەڕاونەتەوە پۆلیسی ئاسایش سوید (Säpo) دەڵی کە دەبێ ئێمە زانیاریمان لەسەریان بەردەوام هەبێت و ئاگامان لێیان بێت. لەبەر ئەوەی بەشێیکیان پارە بۆ ئەو گرووپانە کۆدەکەنەوە و کارەکانیان بەبێدەنگی ئەنجام دەدەن.

هاوکات ڕایانگەیاندووە کە گفتووگۆکردن لەسەر ئەو بابەتە واتە گرووپە تووندڕەوەکان تاوان نییە، ئاماژەش بەوە دەکەن کە لەکاتێکدا تاوانە کە مەترسی لێبکەوێتەوە. بەڵام هەتاوەکو ئێستا هیچ کەسێک لەسەر ئەم پرسە کە دەستگیر کرابێت و پاشان لەسەر تاوانی تیرۆرستی لە سویددا دادگا کرابێتەوە، حوکم نەدراو.

سێپۆ ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەوان بەر لە دروست بوونی مەترسی هەڵوێست دەگرنە بەر، لەبەر ئەوەیە ناهێڵن ئەو ئاستەی کەسەکە تاوان ئەنجام بدات ڕووبدات.
لینکی هەواڵ
به‌روار:  27/02/2017
2738   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   563
کۆی سه‌ردان:   29229613