سیناتۆرێكی ئوستورالی بە پەنابەران دەڵێ "ئه‌سپێ"
خه‌ندان- دانا ته‌یب مه‌نمی
سیناتۆرێكی لیبراڵی ئوستورالی كۆچبه‌ران به "ئه‌سپێ" وه‌سفده‌كات و ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تی زۆری لێ ده‌كه‌وێته‌وه و سیناتۆره‌كه‌ش ڕونكردنه‌وه ده‌دات.
ده‌یڤید فاوسێت، سیناتۆری سه‌ربه‌خۆی باشووری ئوستورالیا ئه‌مرۆ له‌میانی سه‌رۆكایه‌تیكردنی دانیشتنێكی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌و وڵاته‌دا سه‌باره‌ت به كێشه‌ی په‌نابه‌ران كه نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی كۆچ و پاراستنی سنوور و وه‌زیری كاری ئه‌و وڵاته ئاماده‌یبوون، كۆچبه‌رانی به "ئه‌سپێ" وه‌سفكرد.
ئه‌و لێدوانه‌ی سیناتۆره‌كه له‌میانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی میشێلیا كاش، وه‌زیری كاری ئوستورالیادا هات كاتێ به‌رگریی كرد له رێوشوێنه‌كانی پاراستنی سنوری ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن حكومه‌تی تێرنبوڵه‌وه و ڕایگه‌یاند ئه‌وان هێشتا به‌رده‌وامن له "پاككردنه‌وه" ی پشێوییه‌ك كه حكومه‌تی پارتی كرێكارانی پێشووتر بۆی به‌جێهێشتوون.
سیناتۆره‌كه‌ش له‌وه‌ڵامدا وتی "من له‌وێدا به‌جێی ده‌هێڵم، من ته‌نها پرسیارده‌خه‌مه سه‌ر ئاكاری راوكردنی هه‌ڵه‌ی بچووك كاتێ گروپه تایبه‌ته‌كه‌ی تۆ سه‌ره‌تا ئه‌سپێكانی هێنا بۆ ئێره."
بڵاوبونه‌وه‌ی ڤیدیۆی لێدوانه‌كه له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، ناره‌زایی زۆری لێكه‌وته‌وه و شاین نیومان وه‌زیری كۆچی حكومه‌تی سێبه‌ری ئوستورالیا داوای له سیناتۆره‌كان كرد داوای لێبوردن بكات و وتی "باوه‌رناكرێت كه سیناتۆرێكی حكومه‌ته‌كه‌ی تێرنبوڵ خه‌ڵكی بێ پشت و په‌نای وه‌كو په‌نابه‌ران به ئه‌سپێ وه‌سفبكات و له‌وه‌ش خراپتر سیناتۆره هاوپه‌یمانه‌كانیشی پێبكه‌نن و پێیان خۆش بێت و به‌و ده‌بڕینه رازی بن."
به‌ڵام دواتر سیناتۆره‌كه رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاشكرایكرد ئه‌و له‌و ده‌ربرینه مه‌به‌ستی په‌نابه‌ران نه‌بووه.
له‌وباره‌یه‌وه وتی"من ده‌ربرینێكی ره‌وانبێژیم به‌كارهێنا بۆ وه‌سفكردنی به‌دواچوونی پارتی كرێكاران بۆ وورده‌كاری بچووكی پرۆسه‌ی ناو وه‌زاره‌تی كۆچ و پاراستنی سنووری و ده‌ربڕینه‌كه‌ی له‌لایه‌ن میدیاوه وا به‌كارهێنراوه كه من په‌نابه‌رانم به ئه‌سپێ وه‌سفكردووه و ئه‌وه‌ش به ته‌واوی ناڕاسته و هه‌ر كه‌س من بناسێت ده‌زانێت ئه‌وه كه‌سایه‌تی من نییه ئه‌و جۆره ده‌ربڕینه به‌كاربهێنم".
به‌روار: 27/02/2017
445 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|