ژنێک پێنج ساڵە مار دەخوات لەکەرکووک
لە شاری كەركوك، ژنێكی تووش بوو بەشێرپەنجە، بەهۆی كەمدەرامەتیەوە ناتوانێت دەرمانەكانی بكڕێت كە نرخەكەی 700 دۆلارە، بەڵام رێگایەكی تری چارەسەری دۆزیوەتەوە و گۆشتی ماری ژەهراویی دەخوات.
سەڤینچ سەیفەدین ئەو ژنە كەركوكییەیە، كە تووشی شێرپەنجە بوە و لەلێدوانێكدا بە ئاژانسی ئەنادۆڵی وتوە، پێنج ساڵ و چوار مانگ لەمەوبەر دوای ئەوەی چۆتە لای دكتۆر، بۆی دەركەوتووە تووشی شێرپەنجەی منداڵدان بووە و وەك چارەسەریش لە رێگەی لێزەرەوە، هەزار و 200 دۆلار و بۆ هەر دۆزێكی كیمیاتەراپی 700 دۆلاری پێویستبووە، بەڵام بەهۆی كەمدەرامەتیەوە نەیتوانیوە ئەو چارەسەریانە وەرگرێت، لەسەر رێنمایی كەسە نزیكەكانی دەستی داوەتە خواردنی گۆشتی ماری ژەهراوی".
سەڤینچ سەیفەدین باس لەوە دەكات هەر مارێك لەبری چارەسەرییە بۆ مانگێك و لە رێگەی شوانەكانی ناوچەكەوە مارەكەی دەستدەكەوێت بە 40-50 دۆلار و ئاماژە بەوەش دەكات هەر مارێك، مانگێك تەمەنی ئەویان درێژكردۆتەوە. ئەو خاتونە دەشڵێت "مارەكە، بەدرێژایی یەك هەفتە لەناو بەفرگردا هەڵیدەگرم، دواتر وەك گۆشتی تر ئامادەی دەكەم و بەو چەشنەش بۆ یەك مانگ تەواوی لەشم دەگات بەتەندروستی خۆی".
ئەو توشبووەی شێرپەنجە ئاماژە بەوە دەكات كە بەهۆی شەڕی داعش و داخستنی رێگای هەندێك لە گوندەكان لەماوەی دوو ساڵی پێشوودا نرخی ئەو جۆرە مارەی كە دەیانخوات، بەرزبووەتەوە، بەڵام هەر دەتوانێت دەستی بكەوێت.
نەوا
بهروار: 27/02/2017
3935 جار خوێندراوهتهوه
|