3500 جار زیاتر هێرش کراوەتە سەر پەنابەرانی ئەڵمانیا
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا ئاشكرایكرد كه رۆژانه 10 هێرش دژی په‌نابه‌ران له‌و وڵاته‌دا ئه‌نجامدراوه.
به‌پێی راپۆرتێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا له‌ساڵی 2016 دا رۆژانه 10 هێرش له‌دژی په‌نابه‌ران له‌لایه‌ن هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته‌وه ئه‌نجامدراوه و 560 په‌نابه‌ر برینداربوون كه 43 كه‌سیان منداڵ بوون.
هه‌ر به پێی راپۆرته‌كه 75% هێرشه‌كان له‌ده‌ره‌وه كه‌مپ و ئۆردوگاكان ئه‌نجامدراون و له‌كۆی 3533 حاڵه‌تی هێرشكردن 1000 حاڵه‌تی هێرش كردن له‌شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران تۆمار كراوه.
PUKmedia و/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه/ بی بی سی
بهروار: 27/02/2017
1025 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|