کورته‌ وه‌ڵام/ 19 بۆ هۆنراوه‌یه‌ک
کامیل ژیر

هۆنراوه‌که‌:
هه‌رکات مێژو ده‌خوێنمه‌وه‌
به‌هه‌ردو ده‌س چاوم ده‌گرم 
ده‌ڵێم نه‌کا له‌شه‌رمانا
له‌به‌رده‌می دێڕێک بمرم
په‌ڕه‌ی مێژوی کورد هه‌روایه‌
تا سه‌یریکه‌ی شه‌رمی تیایه‌
یان زێدی خۆی فرۆشتوه‌
یان کورد
خودی خۆی کوشتوه
وه‌ڵام:
برای شیرین
بۆ وا ره‌شبین
ئه‌ڕوانیته‌ مێژوی مه‌ردان!؟ 
بۆتۆ ناشێ وره‌به‌ردان
کورد کوا زێدی فرۆشتوه‌!؟
خۆی کوشتوه‌!؟
ئه‌وه‌ی که‌وا گه‌ل فرۆشه‌
‌سه‌ری گه‌نده‌ڵ، سه‌ری بۆشه
وای مه‌بینه‌
که‌ مێژومان ناشیرینه
مێژومان پڕ به‌رخودانه‌
پاک و جوانه‌‌
له‌ ماده‌وه‌ تێکۆشاوین
نه‌وه‌ستاوین
‌روبارێ خوێنمان رژاوه‌
لانه‌مان لێتێکدراوه
ده‌سی تاوانی بێگانه‌
بێ شه‌رمانه‌‌
وه‌کو  باهۆز
گه‌یشته‌ په‌رتوکی پیرۆز
دایان له‌‌ ماڵی ئاهورا
سرود برا
به‌رگیان دڕین
زمانیان له‌بنا بڕین
ساواو مناڵ
زینده‌به‌چاڵ
کلتوری لم، دای له‌ چیا
به‌فر گریا!
هه‌رچی هه‌بو له‌سه‌رو ماڵ
وه‌کو شنگاڵ
به‌پێی په‌تی، ئه‌نفالکرا
بۆ خه‌لیفه‌و سوڵتان برا
یا به‌ مه‌زاد، ژنی روسور
برا بۆ دور!
ئيسته‌ش خراپتر له‌جاران 
به‌رده‌وامه‌ ده‌سی تاوان!
سێ گورگی بۆر تێمانبه‌ربون‌
ئه‌مانجو وون
که‌چی هێشتا خۆڕاگرین 
پێداگرین
هه‌مان کوردین
هه‌ر نه‌به‌ردین 
***
کێشه‌ دیاره‌
قه‌یرانی سه‌ری هوشیاره
هه‌ڵگری بیری پوچه‌ڵه‌
کێشه‌مان کێشه‌ی گه‌نده‌ڵه‌
دنیا وایه‌
که‌ شێر نه‌بێ، وشتر: شایه!
جه‌نگه‌ڵستان
ئه‌چه‌رخێ به‌ گه‌نده‌ڵستان
گورگ و رێوی
پاسه‌وانی مه‌ڕی کێوی
که‌ مه‌ڕ خورا، چه‌قه‌ڵ دادوه‌ر
په‌نجه‌ی تاوان، ئه‌با بۆ که‌ر‌!
ئابه‌وجۆره‌، به‌ها ئه‌ڕژێ
‌ویژدان ناچار خۆی ئه‌کوژێ!
ده‌سیش له‌دوای ئه‌و کوشتنه‌
هه‌ر دوژمنه
***
ئاشکرایه‌
له‌م دنیایه‌
وڵات هه‌رچه‌ندێ ئاوابێ
چه‌م هه‌رگیز بێچه‌قه‌ڵ نابێ
گه‌ل هه‌میشه‌ پێگه‌ی دیاره‌
زێڕی پاکی بیستوچواره‌‌ 
بڕوانه‌ رۆڵه‌ی نیشتمان
گه‌ریلاو پێمیم و شه‌ڕڤان 
دوای ئه‌و هه‌مو وه‌یشومانه
خۆبه‌خشانه‌‌
بزانه‌ چۆن هه‌ڵمه‌ت ئه‌به‌ن
چۆن دڕ ئه‌ده‌ن
به‌نێروی سێ ره‌گه‌زی تاڵ
به‌خوێنی ئاڵ! 
قه‌ندیل و کۆبانێ و هه‌ڵگورد
گه‌واهن بۆ بزورگیی کورد
***
وه‌ره‌ برام بۆناو جه‌نگه‌ڵ
بۆ ڕادانی دزو گه‌نده‌ڵ
وه‌ره‌ مه‌یدان
به کۆڵنه‌دان
به‌گه‌شبینی و به‌بیری پاک
به‌گوفتارو کرده‌وه‌ی چاک
گرێ کوێره‌ ئه‌کرێته‌وه‌
ئه‌نجام، گره‌و ئه‌برێته‌وه‌
‌‌ئاوا خۆمان
له‌ زێدی خۆ، ئه‌بین به‌خان




به‌روار:  26/02/2017
125   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
ئەنقەرە- AA ئەمریکا لە هەریەک لە بەروارەکانی ١٥ و ٢٠ی ئایاردا و بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی داعش لە سووریا، دوو جار هاوکاریی سەربازیی گەیاندووەتە پەیەدە. هاوکارییە سەربازییەک درێژه‌ ...
خه‌ندان- رێبین هه‌ردی‌ نوسه‌رو رۆشنبیر گفتوگۆیه‌كی‌ نێوان خۆی‌ و نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌گێڕێته‌وه‌ له‌هه‌ڵمه‌تی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ساڵی‌ 2009 و ده‌ڵێت نه‌وشیروان مسته‌فا "قسه‌یه‌ درێژه‌ ...
خەڵك ــ بەهمەن محەمەد پەرلەمانتارێكی پاری ڕایدەگیەنێت، پێویستەی پڕپاگەندەی فەیسبوك بوەستێنین، دەشڵێت: "میلەتەكەمان پێویستی بە یەكدەنگی و كۆدەنگی هەیە". ئاری هەرسین، پەرلەمانتار درێژه‌ ...
نوورسینی تەمەن یەک ساڵ و نیو لە سۆدێرتێلیە(Södertälje) لە دایک بووە، بەڵام بە هۆی بیرۆکراسی لە سوێد و ئیسرائیل ئەو منداڵە تووشی بێ بەڵگەیی (papperslös) دەبێ ئەگەر بنەماڵەکەی بگە درێژه‌ ...
ئه‌ندامی به‌رپرس له‌ كاروباری كۆچ، كاروباری ناوخۆ و هاووڵاتیبوون له‌ كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، دیمیتری ئاڤرامۆپولۆس رایگەیاند كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌ندام درێژه‌ ...
خەڵک- کونسوڵگەریی ئەڵمانیا لە ھەولێر، ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان لەوە ئاگادار دەکاتەوە کە لەکاتی داواکردنی ڤیزای ئەڵمانیا بەڵگەنامەی ساختە پێشکەش نەکەن، چونکە بەو کارە ناویان دە درێژه‌ ...
پەخشانێک و دوو ووشە پێشکەشە بە کاکە نەوە مەهدی خالید خەمبار مێرد مناڵێ .. کاتێ دەبێ بە ١٦ ساڵ .. عەشقی گەل و نیشتیمان درێژه‌ ...
تەلەفزیۆنی سوید ئاپپێکی نوێی بە ناوی (SVT Språkplay) ساز کردووە بەو ئامانجەی بەرنامەکانیان بگاتە زۆرینەی جەماوەر و بەو زمانەی کە ئاسانکارییان بۆ دەکات هەروەها بۆ ئەو کەسانەی دەیانە درێژه‌ ...
جوانترین دیاری به‌ڕێز كاك نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌عاته‌كه‌ی ده‌ستی خۆی بوو كه‌ به‌دیاری پێیدام ... هه‌موو شته‌كان وه‌ك خۆی چیم له‌كاك نه‌وشیروان بینی،زیاتر بیناسه‌! . . . ئه‌م سه درێژه‌ ...
مەلا مستەفای بارزانی لەسەردەمی خۆیدا دیاریترین سەركردەی كورد بوو، لەشۆڕشدا لەهەژارترین خێزانەوە بۆ دەوڵەمەنترین، لەخوێنەوارو نەخوێنەوار لەدەوری خۆی كۆكردبووەوەو بەباش خراپەوە زۆر درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   398
کۆی سه‌ردان:   14865706