فەرزانە جەلالی چالاکڤانی بواری ژنان لە کرماشان دەستگیر کرا
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند چالاکی ناسراوی بواری ژنان و خوێندکاریی، فەرزانە جەلالی لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری کرماشان دەسبەسەر کراوە.
کۆمەڵەکە بڵاویکردووەتەوە "فەرزانە جەلالی بە پلانی ناتەوابوونی دۆسیە بانگهێشتی (ادارە ثبت و اسناد) کراوە و لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کراوە و هەناردەی شوێنێکی نادیار کراوە".
ئاماژە بەوەشکراوە دوایی دەستگیرکردنی فەرزانە جەلالی، هێزەئەمنیەکانی ئێران ماڵی ئەو چالاکەیان پشکنیووە.
فەرزانە جەلالی چالاکی مەدەنی لەبواری ژنان و یەکێک لەو چالاکە دیارانەی رۆژهەڵاتی کوردستانە کە لە کاتی سوتانی خوێندکارانی شین ئاوێی پیرانشار چالاکی بەرچاو و داکۆکیکارێکی دەستەبەربوونی مافەکانی ئەو خوێندکارانە بووە .
ساڵی ٢٠١٣ بەهۆی تەقینەوە کورەی غازی خوێندنگای سهرهتایی گوندی شین ئاوێی سهر به شاری پیرانشار ٢٨ كچه خوێندكاری ئهو خوێندنگایه سووتان و دوو كهسیان بههۆی ڕادهی زۆری سوتاویانەوە گیانیان لهدهست دا.
فەرزانە جەلالی بەهۆی چالاکی خوێندکاری و بەرپرسیاریەتی لە گۆڤارێکی خوێندکاری لە تاران ، لە خوێندن دوورخرایەوە.
نالیا
بهروار: 25/02/2017
698 جار خوێندراوهتهوه
|