تیپی فوتبۆڵی مالمۆکورد سەردانی فریتیدس فۆرڤاڵتینی مالمۆ دەکا
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە کارگێڕانی کۆمەڵەکەمان بە یاوەری تیپی فوتبۆڵی مالمۆکورد سەردانی فریتیدس فۆرڤاڵتینی مالمۆی کرد و لەگەڵ دیماڵ زێتەرمان کۆبوەوە.
لەکۆبوونەوەکە وەرزشکارانی تیپی فوتبۆڵ پلانی هاوبەشیان دانا بۆ هەماهەنگی و هاوکاری لە ساڵی تازە 2017.
شایەنی باسە تیپی فوتبۆڵی مالمۆکورد لە کۆمەڵێک وەرزشکاری کورد و نەتەوەیی دی پێکهاتووە و لە چەند گرووپێکی مناڵ وگەنج و گەورە پێکهاتووە.
کۆمەڵەی مالمۆکورد
راگەیاندن
2017.1.12
بهروار: 13/01/2017
3249 جار خوێندراوهتهوه
|