سکای نیوز: زمانی کوردی بەرەو جیهانیبوون دەڕوات و پاپا گرنگی بە کوردەکان دەدات
تۆڕی هەواڵی سکای نیوز  کە کەناڵێکی ئیماراتی – بەریتانییە لەسەر زمانی کوردی لە پۆستەری پێشوازی پاپادا دەڵێت، “زمانی کوردی بەرەو جیهانیبوون دەڕوات و پاپا گرنگی بە کوردەکان دەدات”.

ئاوێنه‌: سکای نیوز نوسیووەیتی، ” بەوپێیەی زمانی کوردی خراوەتە سەر لۆگۆی سەردانی پاپا بۆ عێراق، لە پاڵ زمانی عەرەبی و کلدانی، نیشانەی ئەرێنین کە زمانی کوردی بووەتە زمانێکی جیهانیی گەورە”.

سکای نیوز لەسەر ئەو لۆگۆیە نوسیویەتی کە بۆ پێشوازی لە پاپا دروستکراوە و دەڵیت، ” هاتنی پاپا بۆ هەێمی کوردستان و دانانی زمانی کوردی لەسەر لۆگۆکە، نیشانەی برەودانی ڤاتیکان و پاپایە بە کوردەکان و ئاماژەی ئەرێنیی هەیە”.

لە لۆگۆی پێشوازی لە پاپادا نەخشەیەکی عێراق هەیە و ئاڵای عێراق و ڤاتیکانی تێدایە لەگەڵ هەردوو ڕوباری دیجلە و فورات، لە دەرەوەی نەخشەکەش بە زمانی عەرەبی – کلدانی- کوردی نوسراوە، “ئێوەش هەموو بران”.
به‌روار:  07/03/2021
740   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   485
کۆی سه‌ردان:   29219483