11 کۆچبەر بە مین لە کرواتیا برینداربوون
١١ کۆچبەر، کە لە کەمپی لیپا لە بۆسنا و هەرسك، دوای ئەوەی ویستیان بە قاچاغ بە دارستانەکانی کرواتیادا تێپەڕببن، چەند مینی ساڵی ١٩٩١ -١٩٩٥یان پیادا تەقییەوە، یەکێكیان گیانی لەدەستدا و چواریان بە مینی شەخسی برینداربوون.
ماڵپەرە جیهانیەکان بڵاویناکردەوە، ئەو ١١ کۆچبەرە ویستویانە بە قاچاغ بە دارستانەکانی کڕواتیادا بڕۆن، کە ئەو ناوچەیە مینڕێژکراوە و ساڵانی ١٩٩١- ١٩٩٥ ئەو مینانەیان تیادا چێنراوە، بەهۆی ئەو رووداوەشەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەیان برینداربوون، کە برینی دووانیان سەختە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، دوای رووداوەکە پۆلیسی کڕواتیا نزیکەی ١٠ کاتژمێر سەرقاڵبووە تاوەکو تەرمەکە و بریندارەکان و کەسەکانی دیکەیان لەو ناوچەیە دەرهێناوە، لەو بارەیەشەوە پۆلیسی کڕواتیا رایگەیاند، لە ئێستادا بریندارەکان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و نەشتەرگەریان بۆ کراوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، ساڵانە چەندەها کۆچبەر رێگای نایاسایی و مەترسیدار بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی بتوانن بگەن بە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا و ژیانێکی نوێ دەستپێبکەن بە وتەی ئەو کۆچبەرانەی روو لە وڵاتانی دیکە دەکەن، دەیانەوێت ژیان و گوزەرانێکی باشتر بۆخۆیان دابینبکەن.
ئێن ئاڕتی
بهروار: 07/03/2021
2547 جار خوێندراوهتهوه
|