بزوتنەوەی سەندیکای سوید خەڵاتی ئیڤار-لو بۆ ساڵی 2021 دەدەنە کارین سمیرنۆف
گۆران مەریوانی-سوید
ئەنجومەنی بەخشینی فۆندی خەڵاتی ئیڤار-لو یوهانسۆن، 23-02-21, بڕیاریاندا کە خەڵاتی ئیڤار-لو، تایبەت بە بزوتنەوەی سەندیکایی سەرانسەری سوید، ئەمساڵ ببەخشنە نووسەر کارین سمیرنۆڤ، 1964-.....
لە سۆنگەی:
کارین سمیرنۆف نووسەرێکە بە سێ کوچکە رۆمانی سەرنجڕاکێش دەربارەی ژنێک (یانا کیپۆ)، کارگوزاری خزمەتی ماڵان، ئەدەبێکی هەرەوەزیانەی لە فۆڕمی ژانرێکدا هێناوتە گۆڕێ. فیگەری رووداوەکان کەسانێکن زۆربەی کات، چ لە ژیانی راستیدا یان لە خەیاڵدا، نابینرێن و پشتگوێ خراون. ئەمە و وێڕای سەروسەودا لەتەک سترەکچەری سێ بەرگە رۆمان بە زمانێک کە مۆرکی تایبەتمەندانەی کەسەکی پێوە دیارن و گوزارشتە لەوەی کارین سمیرنۆف ئەدەبی کرێکارانەی سویدی گەیاندۆتە خاڵە وەرچەرخانێک لە نەڕێتی ریالیزمگەرایی کە ئیڤار-لو یوهانسۆن لە رستەیەکدا فۆڕموڕۆڵەی کردوە: ''گشت شتێکی سەرنجڕاکێش لەکن چینی کرێکاران هەن''.
خانم سمیرنۆف پێشتر خاوەن کۆمپانیەکی کەسەکی بوو، پاشان کاری رۆژنامەگەری دەکرد، وەک نووسەر، 2018، یەکەم دەرکەوتی نواند بە رۆمانی، ئەز چوومە خوارێ بۆ کن براکەم، کە یەکەم بەرگی سێ کوچکە رۆمانە دەربارەی کەرەکتەرێک، یانا کیپۆ، کارگوزارە لەبەشی خزمەتی ماڵان لە دەڤەرێکی بە خەیاڵ دروستکراو، سماڵ-ئونگەر . دوو بەرگە لە یەک جیاوازەکەی تری، ئێمە بەرەو لای دایکمان سەرکەووتین، 2019، و، دوایی ئەز بەرەو ماڵ بوومەوە، 2020.
بزوتنەوەی سەندیکای سەرانسەری سوید خەڵاتی ئیڤار-لو، کە گەورەترین خەڵاتی ئەدەبی سویدە، لە 1986, داناوە، دەدرێ بە نووسەرێکی بواری ئەدەب کە ژانری ریالیزم بەرەو نوێکردنەوە و پێشەوە بەرێ. 125 هەزار کڕۆنی سویدیە. بە نێوی نووسەری بە نێوبانگی چینی کرێکاران و سەندیکاکانیانەوە، ئیڤار-لو یوهانسۆن، 1901-1990، نێونراوە.
سمیرنۆف تا ئێستا چەندان خەڵاتی تریش کراوە.
بهروار: 26/02/2021
457 جار خوێندراوهتهوه
|