باوکێکی تورکی کوڕ کوژراو
گورسال ئوزبای باوکی ئیحسان کەلەناو ئەو 13 بارمتەیەی لای «پ ک ک » بون لە ھیرشەکەی چیای گارا ژیانی تیاچو ،دەڵی دەکرا کورەکانمان لەرێگای دانوستانەوە بە زیندوی بگەرانایەوە باوەشمان ،بەلام حکومەت ئەوەی نەکردو پەنای بۆ ھێز برد تاکو ئەو کارەساتەی لێکەوتەوە.

ئێمە ئومێدمان ھەرگیز لەدەست نەدابو کاتێک دەمانزانی ھیشتا کورەکانمان زیندون و رۆژێک ئازاد دەکرێن وەکو زۆر جاری تر ئەوەمان بینی و شایەدحالین « پ ک ک » دیلەکانی ئازاد کرد وەکو لە ساڵانی 1996 و 2000 و 2013 .

ئەوەمان لا ئاشکرابو کە چەندین جار« پ ک ک » لە چالاکی و ھێرشەکانی خەلکی دەرفاندو دیل ئەکرد بەلام نەیدەکوشتن لە دوایدا ئازادی ئەکردن.
بەلام ئەو جارە نەھێنی شاراوە لە روداوەکەدا بەدیدەکرێت کە بەھیچ شێوەیەک ئەوەی حکومەت بلاوی دەکاتەوە بۆ رای گشتی جێگای بروای ئێمە نیە،چالاکی ئازاد کردن بە شێوەیەکی ناسروشتی ئەنجامدرا لەکاتێکدا حکومەت لە توانایدابو بە دانوستان ئازادیان بکات ،بەلام ئەو ھەنگاو و سیاسەتەی نەگرتە بەر.

ئەردۆغان چەند رۆژێک بەر لە چالاکیەکە وتی چەند رۆژیتر مژدەی گەورەتان پێڕا ئەگەیەنم کەچی لەدوای شکەستەکەی بێدەنگ بو کەس نەیزانی ئەو مژدەیە چی بو.

شەقامی تورکیا تێکرا تاوانی کوژرانی ئەو ,13,بارمتەیە ئەخاتە ئەستۆی ئەردۆغان.

***********
ئالان دەرگەڵەیی وەریگێڕاوە
سەرچاوە/زەمانی تورکی
به‌روار:  24/02/2021
831   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   637
کۆی سه‌ردان:   29261914