دوو کەس لە سویدەوە ویستویانە تۆڵەی قاسمی سولەیمانی بکەنەوە
کەسێکی دانیشتووی سکۆنە لەمانگی دوانزەوە بە تۆمەتی تیرۆر ڕاگیراوە، گوماندەکرێت بەشداری پلاندانانی کردەیەکی تیرۆریستی لە ئەسیوپیادا کردبێت. هەروەک نیۆرک تایمز بڵاوی کردووەتەوە.
هەروەها کەسیکی تر لە رۆژئاوای سوید ڕاگیراوە، کە ئەم دوو کەسە ئامادەکارییان کردووە کە هێرش بکەنە سەر باڵیۆزخانەی ئیماراتە یەکگرتووەکانی عەرەبی لە ئەدیس ئەبابا.
بەمەبەستی تۆڵەسەندنەوەی کوشتنی زانای ئەتۆمی ئێران موحسین فەخریزادە و قاسم سولەیمانی. ئەوەش بەپێی زانیارییەکانی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل و ئەمریکا.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 24/02/2021
1128 جار خوێندراوهتهوه
|