ئەردوگان دەڵێ کوردى سوریا پەیوەندیان بە هێرشەکەى سەر کۆنگرێسەوە هەبوە

سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت: لایەنگرانى سەرۆکى پێشوى ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ پەیوەندیان بە هێزە کوردیەکانى سوریاوە هەیە و پێکەوە هێرشى سەر کۆنگرێسیان رێکخستوە.

بە پێى هەواڵى رۆژنامەى زەمانى تورکی، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا بانگەشەى ئەوەى کردوە گوایە هەماهەنگى و پێکەوە کارکردن هەبوە لە نێوان لایەنگرانى سەرۆکى پێشوى ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ و هێزە کوردیەکانى سوریا.

ئەردۆغان بانگەشەی ئەوەشی کردوە "رێکخەرانى هێرشەکەى سەر کۆنگرێس پەیوەندیان بە یەکینەکانى پاراستنى گەل (یەپەگە)ەوە هەبوە لە سوریا".

ئەو لێدوانانەى ئەردۆغان لە پەیامێکى تەلەفزیۆنیدا پەخش کرا بە بۆنەى کردنەوەى کەناڵى ( TASC TV) تایبەت بە لیژنەى هاوبەشى هۆشیارى و هەماهەنگى نیشتمانیى تورکیی ئەمەریکی.

ئەردۆغان لە پەیامەکەیدا دەڵێت "چاوەڕێ دەکەین لە هاوپەیمانەکانمان هەڵویستیان هەبێت لەپاش هێرشەکەی هەفتەى رابردو کە بوە هۆی کوژرانی (13) سەرباز"، لەکاتێکدا ئەمەریکا بەشێوازێکی دیکە گوزارشتی لەو روداوە کرد و گومانی خستەسەر و جگە لەوەش پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بە فەرمی رایگەیاند؛ ئەو بارمتانە بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە کوژراون.

حکومەتى تورکیا لە هەمانکاتدا دوچارى رەخنەى ناوخۆیی بویەوە بەهۆى کوژرانى بارمتە تورکەکان لە چیاى گارە و هەوڵنەدان بۆ رزگار کردنیان لەماوەى چەند ساڵى رابردودا و هەروەها شکستى ئۆپەراسیۆنى سەر چای گارە کە لە تورکیا بە چنگى هەڵۆ ناسراوە.
سبەی


به‌روار:  22/02/2021
595   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   693
کۆی سه‌ردان:   29260122