هەموو 12 ڕۆژ جارێک زمانێک لەناودەچێت
ڕێکخراوی کلتووریی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان یونسکۆ ٢١ی شوباتی هەموو ساڵێکی وەک ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک دیارییکردووە، نەتەوە یەکگرتووکان پێشبینی دەکات تا کۆتایی سەدەی ٢١ نیوەی زمانەکانی جیهان لەناوبچن، بەپێی ڕووپێوییەکانیش هەر ١٢ ڕۆژ جارێک لە جیهاندا زمانێک لەناودەچێت.
مێژووی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی ١٩٥٢، پاش جیابوونه‌وه‌ی پاکستان له هندستان و لکاندنی ویلایه‌تی به‌نگلادیش به‌پاکستانه‌وه، زمانی فه‌رمی پاکستان زمانی ئۆردوو بوو، به‌نگالییەکانیش ناچارکرابوون زمانی ئوردوو له په‌روه‌رده و خوێندندا به‌کاربهێنن.
له ساڵی ١٩٥٢ کۆمه‌ڵێک خوێندکاری زانکۆی به‌نگلادیش که‌مپەینێکیان بۆ زمانی به‌نگالی سازدا، به‌ڵام ڕۆژی ٢١ی شوباتی ساڵی ١٩٥٢ پۆلیسی پاکستان ته‌قه‌یان لێکردن و بەهۆیەوە چه‌ندین خوێندکار گیانیان له‌ده‌ستدا.
بۆ ڕێزگرتن له زمانه‌کانی سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌کانی جیهان، ساڵی ١٩٩٩ ڕێکخراوی کلتووریی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان یونسکۆ ڕۆژی ٢١ی شوباتی هەموو ساڵێکی وه‌ک ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک ده‌ستنیشان کرد.
دۆخی زمانی دایک لە جیهاندا چۆنە؟
بەپێی ئاماری ڕێكخراوی یونیسێفی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، نزیكه‌ی حەوت هەزار و ١١٧ زمان له جیهاندا بوونی هه‌یه، لە حەفتا ساڵی ڕابردووش‌دا زیاتر لە ٢٠٠ زمان لە جیهاندا لەناوچوون.
ڕووپێوییەکانی یونسێف دەریدەخەن ٤٠٪ی زمانەکانی جیهان هەڕەشەی لەناوچوونیان لەسەرە، پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەم سەدەیە سێ هەزار زمان لە جیهاندا لەناوبچن، ئەوەش بەنزیکەیی دەکاتە نیوەی کۆی زمانەکانی جیهان، واتە هەر ١٢ ڕۆژ جارێک زمانێک ناودەچێت.
داتاکانی یونسێف دەریدەخەن، زیاتر لە چارەکی زمانەکانی جیهان لەلایەن کەمتر لە هەزار کەسەوە بەکاردەهێندرێن، ١٨٤ زمانیش له جیهاندا له‌لایه‌ن كه‌متر له ١٠ كه‌سه‌وه به‌كارده‌هێنرێت.
ک.س
ڕۆژنیوز
به‌روار: 22/02/2021
440 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|