من ناوم عەدالەته
ئەم کاتەت باش
من ناوم "عەدالەتە"
لەسەر زەمین چاوێکی خوا‌و
دەستێکی خوام،
ئەوەتەی هاتوومەتە ئەم نیشتمانەوە
کەس نامناسێ و کەس نامبینێ و
ئەوەی ناوی نەبێ منم،
من لێره ته‌نهام
هه‌موو شه‌وێ به چرپاکه‌ی خۆمه‌وه ئه‌مبه‌ستنه‌وه
پلاسته‌رێکیش ئه‌ده‌ن له ده‌مم،
ئه‌م نیشتمانه ئه‌وه‌نده ڕقی له منه
هه‌ر هه‌لێکی بۆ هه‌ڵکه‌وێ سه‌رم ئه‌بڕێ
من به ئاسانی نادزرێم
به‌ڵام لێره ئه‌گه‌ر ئاگام له خۆم نه‌بێ
ئه‌مدزن و ئه‌مفڕێنن
ماسکه‌که‌ی من ئه‌به‌ستن و
ترازووه‌که‌م هه‌ڵئه‌گرن و
ئه‌چنه ده‌رێ بۆ ناو خه‌ڵک و
سلسار سلسار
ئه‌ڵێن ئێمه نه‌ک عه‌داله‌ت
خودایه‌کی تازه هاتووی ئه‌م وڵاته‌ین!
شێرکۆ بێکه‌س/
ئێستا کچێک نیشتمانمه
به‌روار: 21/02/2021
852 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|