ئیشی دووهەمی کێ چییە؟
مەسئول؛ تیجارەتکردن
هاوڕێ؛ پاشقول لێگرتن
مۆدێل؛ گرتەی ڤیدیۆیی
عەشرەت؛ ئەڵێن خۆخۆیی
مناڵ؛ بنێشتفرۆشی
زاکیرە؛ فەرامۆشی
حوکمەت؛ مەعاشلێبڕین
کارمەند؛ تەکسیلێخوڕین
خلیج؛ ئینتاجی تیرۆر
کتێب؛ بۆ ژێری کانتۆر
ئاغای ئەسڵ؛ بێگاری
عەولەمە؛ داگیرکاری
مرور: سەنعاتی تاسە
نووسەر؛ دوای تاوڵە پیاسە
یارۆ؛ چاوساغیی دوژمن
خریج؛ عەمود ژماردن
کورد: حەسوودیی و زەمکردن
باپیر: دەنگدان دوای مردن
پیاوی ئێرە؛ ژنکوژیی
سەرمایەدار؛ خوێنمژیی
کەشناسیی؛ نوێژەباران
مێژووی ئێمە؛ بەگدانان
بهروار: 14/02/2021
1046 جار خوێندراوهتهوه
|