سفوری و خۆپێچانەوە ....!

قسەیەک هەیە دەلێت:
( تێگەیەشتن خۆشترە لە پڵاو خواردن..)
لەتۆڕی کۆمەڵایەتی مەلایەک جنێوی داوە بەسفور لە هەمو ئاستێکی ڕۆشنبیری و تەمەن و جێندەردا جنیوەکەیان پێ داوەتەوە ، ئیشە کە ی مەلا (سەربەسەر) ی لێ کەوتۆتەوە ...
سفوری و خۆپێچانەوەدا بەگشتی و لە ناو خۆدا بە جۆرێک بو ، ژنان تەنها لە شارعەباو پەچەیان گرتۆتەوە ، ژنی دێهات بۆ شاریش عەبای نەدەگرتەوە هیچی لە (پەچە) نەدەزانی ..
(پەچە) لە دوای ساڵانی حەفتاکانەوە کۆتایی هات لەژێر تێزی پەرەسەندنی (مینی جۆب) و سفوری دا .
من پورێکی شارنشینم تەمەنی گەیشتە سەرو سەد ساڵی و دواهەمین کەس بو وازی لە پەچە هێناو لەو هەمو تەمەنە درێژەیدا نەیدەخواست کەس چاوە کاڵەکانی ببینێت ..
پەچەو عەبا بنچینەی دابو نەریتی تورکە عوسمانلیەکانە ..هەروەک چۆن باڵا پۆشی و حیجاب ومەنتۆ بە دوای١٩٧٩و ئینقیلابی خوومەینی ئیران و بڵاوبۆتەوە بۆ وڵاتانی ترو لە ئەفگانستان زیادی کردبۆ (شادور) بەجۆرێک ژن تا نەجوڵێت نازانی پێش وپشتی کامەیە ..
لە وڵاتانی عەرەبی وئەفریقی (بەرقەع ) پەرەی سەند و رەنگبێ بەرەو پێچانەوەی زیاتریش بچێت کە جوڵە بڕینە لە ژن و بەند کردنێتی لە نێو ماڵ و حەرەم دا و دابڕینی لە ڕشتەیی کاری فەرمانگە و خوێندن و نوسینگەکان وڕیگرتن و سەفەرو بازاڕ کردن. ڕیگری لە بەتها سواری تەکسی وئوتومبێل بون ..
تیکەل کردنی دین و سیاسەت داهێنەری ئەم دیاردە و مۆدێلانەیە ، لە ١٩٧٩ لە ئێرانی خومەینی شیعەگەریەوە بەدەولەت بونی ئیسلامی سیاسی تەشەنەی کرد بۆ تێز وتین پەیداکردنی ولاتە سونیە ئیسلامیەکانی تر..
بنچینە ئاینیەکەی لەوێوە دەست پێدەکات هەرسێ ئاینە ئیبراهیمیەکە (جولەکە و کریستیانی و ئیسلامی ) لەهەوڵی کۆنترۆلکردنی جوت بونی نێرومێدان لە چوارچێوەی یەکەی کۆمەڵگەدا ؛ئەوەش ( خێزان) ە بە سەردارێتی پیاوی باوک (پاتریارک)..
لە هەرسێ ئاینەکەدا ( پیاو)ی باوک ناوەندیە ونەگۆڕێکە ، ئەوانی تر دەبێت بگۆڕێن بۆ خاتری نەگۆڕەکە ..
ڕیخستنی فەرهەنگ و دەسەڵات وکۆمەڵگە بەپێی خواستی (پیاو )ی باوک دە بێت ... لەوێدا پیاو کائینێکی نەوسن و پڕ هەوەسە بە جەستەولاشەی ژن..
شەیتانی حەزو نەوس لەوێدا کارو وەسوەسەی تێکدەرانەی خۆی دەخاتە گەڕ ..جەستەو لاشەی ژن تەماع و هەوەسی تێکدەرانە دەجوڵێنێت ، لەوێدا لاشەی ژن نوێنە رونمایندەی شەیتانە ..
لاشەی ژن میخزنجیری بەستنەوەی ئەسپی حەزوئارەزوە تیکدەرە شەیتانیەکانە ...
جەستەو ئازادی ژن بوە بەمۆتەکەو ترسێک ، پێی وایە دەبێتە هۆی لەدەست چونی هەژمونی دەسەڵات و بڕشتی تەوژمە ئیسلامیەکەی ...
لێرەوە تێدەگەین تەوژمی ئیسلامی سیاسی توشی چۆن ترسێکی سایکۆباتی بوە ، دەکرێت ناوی بنێین ( فۆبیای ژن ) ..
لەم سۆنگەیەوە دەسەڵاتی ئیسلامی و بانگخوازەکانی لە هەوڵی سڕینەوەی جەستەو ئازادی ژن دان بە سەختی وبەردەوامی ..

بەشی دوەم/
سەدساڵ لەمەو پێش ، لە ئەوروپا ، لە وڵاتێکی وەکو سویدا دەرکەوتنی قولەپێی ژنێک نەشازو جۆرێک بووە لەشورەیی لە هاوینی ئێستاکەی ئەم وڵاتەدابەرگێک بە تەنها سنگ ومەمک ونیوان کەمەرو کەفەڵی ژن دادەپۆشێت بێ ئەوەی جێگەی سەرنجێکی بەدو ناوازە بێت ..
زۆر ئەتن و کۆمەڵگەی ئەفریقی وئاسیای دورو ئەمریکای خواروهەن سنگو مەمکی ژن عەورەت نی یەو دانەپۆشراوە ، لای نێرینەکانیان ئارەزویەک گەرم ناکەن وجێگەی سەرنجی تایەبەت نین ...
لە سەرەتای حەفتاکان مۆدێلی (مینی جۆب) بە کاریگەری شۆڕشی قوتابیانی پاریسەوە بە جیهان دا بڵاوەی کردو لە شارێکی وەکو سلێمانی بەهۆی زانکۆوە بو بەمۆدێڵی بڵاوی بەرگی ژنان بێ ئەوەی کارەسات بخوڵقێنێت ، وێنە فۆتۆگرافیەکان شاهیدن چەند بەئاسایی لە هەمو شوێنێک دان ..
مێژوی سفوری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەندا دیسان لە تورکیای مستەفا کەمالی دوای عوسمانیەکانەوە سەری هەڵداو ، وەکو چاولیکەرێک ڕەزاشا بەدوی مستەفا کەمال دا کردی بە مۆدێلی بەرگی ئێرانیەکان و لە خانەوادەی خۆیەوە سەردەقی شکاند ، دواتر بە تارانی سەردەمی حەمە ڕەزای کوڕی دەوترا پاریسی ڕۆژهەڵات ..
بەجۆرێک خومەینی لە شەستەکانی سەدەی ڕابور دا بەهۆی دژایەتی کردنی یاسای سێکولارو شارستانی خوازی حەمە ڕەزا شاوە بوە نامزەدی بەرهەڵسکارو ئۆپۆزیسیۆنی سیستمی شاهنشاهی ئێران ، کەدەسەلاتی لە ١٩٧٩ سەند ، بەتەنیشت دروشمی (مەرگ بەر ئامریکا ) دروشمی ناوخۆیی ( مەرگ بەر موتەمەدن) لە سەردیوارو ڕوبەرە پانەکان لەتارانی پایتەخت دەنوسرایەوە .. موتەمەدن سیمای ئەو ژنە بو کە سەرپۆشی لەسەر بو بەڵام هەندێک کاکۆڵی پێشی سەری بەدیاردەخست ..
سەیر لەوەدایە ئێران بەزەبری یاسا وزۆر لەچک و سەرپۆشی بە ژنان دەپۆشی و بەوجۆری ژنانی موتەمەدینی ئێرانی ناڕەزاییان دەردەبڕی هەندێک لە پەرچەمیان دەخستە ڕو، کەچی ژن وکچی وڵاتی ئێمە بە مۆدێلە زۆر لێکراوەکەی ئەوان سەرسام دەبن وبێ زۆرو سەپاندنێک بە شێوازی کچە تارانی لەچک دەکەن ..
سفوری و مۆدەکاری لە شارێکی وەک سلێمانی بە هۆی پەیدابونی قوتابخانەی سیكۆلاری کچانەوە پەرەی سەندووە ، هەرچەندە ئەوەی تەمەنێکی هەبێت دێتەوە بیری لە تاقە قوتابخانەی ئامادەیی سلێمانی کچان سفور بون و کەمێک کچ هەبون تەنها وەکو عازەبێک عەباو دۆشەکڵەیەکی دانیشتنیان لەگەڵ خۆیان دەبرد بۆ قوتابخانە ، بەڵام هەر لە و قوتابخانەیەش کچان بەبەرگی وەرزشیەوە سەرتۆپ شکێنی ئازادی جەستە بون لەو سەردەمە زوانەدا .
دواتر دەساڵی سەرەتای حەفتاکان بۆ سەرەتای هەشتاکان بونی زانکۆی سلێمانی ڕۆڵی گرنگی هەبو لە مێژوی سفوری و مۆدێلی سەردەمیانە ی بەرگی ژنان دا ..
لەدیوێکی ترەوە کورد خۆی لەگەل جۆری ئاودامانی جلی ژنانەدا هەرگیز لەگەڵ پێچانەوە و حیجاب دانەبوە ، جگە لەسەرپۆش و سەروکڵاوی کلتوری ژن ، هیچ ژنێکی دێهاتی لە دێ دا عەبای پێوە نیە و لە رابوردو بێ عەباو پەچە سەردانی شارو بازاڕو شوێنە گشتیەکانیان دەکرد ..
ئەی چۆنە لەم دواینە ساڵەدا باڵا پۆش کردن و حیجاب زۆرینەی ژن.
حەمە سەعی باپیر
ستۆکهۆڵم
به‌روار:  13/02/2021
1004   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   738
کۆی سه‌ردان:   29255214