نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە سوید دێنە مالمۆ
مالمۆ 📢
بابەت: ئاگاداری
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسوید ئاگاداری ڕەوەندی کوردستانی لە شاری مالمۆ و دەورووبەری دەکاتەوە بەسەردانکردنی بەشی کونسوڵگەری بۆ شارەکە و جێبەجێگەیاندنی کارەکونسوڵگەرییەکان.
خزمەتگوزاریەکان وەکو:
1- بریکارنامە ( وکالة)
2- ژیاننامە(قيد حياة)
3- بەڵێننامە (تعهد) وەهەرکارێکی یاسایی تر
پێویستیەکان بۆ بریکارنامە
٭ کارتی نیشتیمانی یان ناسنامە(احوال مدنی)
٭ جنسیەی عێراقی اصلی و کۆپیکراو
٭ صورة قیدی سویدی (Persnbvis)
٭ 2وێنەی خاوەن بریکار و ناوەکە لەپشت نوسرابێت
٭ 2وێنەی بریکارپێدراو و ناوەکەی لەپشت نوسرابێت
٭ 200 کرونی سویدی
پێویستیەکان بۆ ژیاننامە(بەرحەیاتی)
٭ کۆپی کارتی نیشتیمانی یان احوال مدنی و جنسیە عراقی
٭ کۆپی کارتی خانەنشینی
٭ صورة قیدی سویدی (Personbvis)
٭ 2وێنە وە ناوی خاوەنەکەی لەپشت نوسرابێت
٭ 200 کرونی سویدی
تێبینی : هەموو بەڵگەکان بەیەکەوە ئەبێت لە زەرفێکی نامەنوسیندابێت و ناوی خاوەن و ژمارەی تلفون و جۆری خزمەتگوزاری (معاملە)ی لەسەربێت.
سەبارەت بەڕێنماییە تەندرووستیەکان
٭ بەستنی دەمامک
٭ کۆبوونەوە و قەرەباڵغی قەدەغەیە
٭ لە 8 کەس زیاتر نابێت لەلۆکاڵێکدا بوونیان هەبێت
٭ بەپێچەوانەوە بەپێی یاسا تەندروستیەکانی سوید هەڵوێست وەردەگیرێت.
تکایە ئەم پێویسەیانەی سەرەوە بۆ کارەکانتان ئامادەبکەن
وە لەداهاتودا لە ڕۆژ و بەروار لۆکاڵی جێبەجێگەیاندنی کارە کونسولگەریەکانتان ئاگادارتان ئەکەینەوە.
لەگەڵ ڕێزدا
به‌روار:  05/02/2021
2413   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   351
کۆی سه‌ردان:   29227797