فاوچی: تره‌مپ فشاری لێكردم تا پێشبینی ئه‌رێنی له‌سه‌ر كۆرۆنا بڵاوبكه‌مه‌وه
ئه‌نتۆنی فاوچی، گه‌وره شاره‌زای نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان له ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له لایه‌ن "دۆناڵد تره‌مپ"، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، له‌سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌وشی پەتای کۆرۆنا، فشاری خراوەتە سەر بۆ ئەوەی پێشبینی ئەرێنی زیاتر بکات.
فاوچی له لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز" گوتی: "چه‌ند جارێك، كه زانیاریم له‌سه‌ر ئه‌و ره‌وشه‌ی خراپه‌ی تێیدابووین، پێشكه‌ش ده‌كرد، تره‌مپ په‌یوه‌ندی ده‌كرد و ده‌یگوت: (سڵاو، بۆچی تۆ زیاتر ئه‌رێنی نیت؟، پێویسته هه‌ڵوێستێكی ئه‌رێنی بنوێنی، بۆچی تۆ زۆر نه‌رێنی؟، زیاتر ئه‌رێنی به)".
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی، ئایا تره‌مپ هۆكارێكی هه‌بووه بۆ ئه‌و داواكارییه ئه‌رێنییه‌ی، فاوچی روونیكرده‌وه، "تره‌مپ نه‌ده‌چووه ناوه‌ڕۆكی هۆكار و شتی دیكه".
فاوچی له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان گوتیشی: "ئه‌و هه‌راسانكردنه‌ی خێزانه‌كه‌م، به‌تایبه‌تی هاوسه‌ر و منداڵه‌كانم تووشی ده‌هاتن، زیاتر بێزاریان ده‌كردم، ده‌یانزانی منداڵه‌كانم له كوێ ده‌ژین و له‌كوێ كارده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه بۆ ژماره‌ی مۆبایل و ماڵه‌كه‌شیان ده‌هات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "په‌یامی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز له‌لایه‌ن ئه‌و كاسانه‌وه ده‌هات، كه پێیانوابوو هه‌ڵسه‌نگاندم بۆ په‌تای كۆرۆنا، زیان به هه‌ڵمه‌تی دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی تره‌مپ ده‌گه‌یه‌نێت".
سه‌رچاوه: The Hill
K24
به‌روار: 26/01/2021
414 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|