ئەلەو



– تکایە خوێنم ون مەکەن.
+ خەمت نەبێ بەصاقە، ھەمووی لە کۆمپیوتەرا تەسجیل کراوە، کێی جەنابت؟
– چوارسەد ملیارەکە.
+ ئۆی داماو، کوێت داواکردووە؟
– داواکاریی گشتی نییە؟
+ نا خەپەگیان، بانقی خوێنە.
***

– کاکە گیان تەحەمول نەما، ئەزانی لە کەیەوە چاوەڕێین؟
+ سەبرت بێ گوڵەکەم، ھیشتا لیجنەکە کۆنەبۆتەوە.
– دوو نەفەر شاورمەی حیز لیجنەی بۆچییە؟!
+ شاورمە؟ جەنابت لۆ کێت لێدایە؟
– مەتعەم دیلیڤەری نییە؟
+ غەڵەتیت عەزیزەکەم، دووربێ لەڕووت ئەنجوومەنی وەزیرانە.
***

– خواتان بێ، کوێی دنیا سی و دوو جێگری ھەیە؟!
+ ئەترسم مەڵبەندی وانێکت داواکردبێ.
– ئەوێ نییە؟
+ نە شکور خەپە گیان، ریئاسەی سەحەیە.
– خراپتر.
***

– ئاخ بەس بمزانیایە ئێوە کەی ئەبن بە پیاو؟
+ ئیشەڵا قەت نابین.
– ئیشەڵای ناوێ، ھەتا ئاوا شەوو رۆژ بەو ماتۆڕانە فڕک و ھوڕتانبێ.
+ ھێواش خاڵە ھێواش، بەسەری ئەولادم ئێمە یەک ماتۆڕمان ھەیە، ئەویش هی ئاوە.
– شاھۆ، ئەوە بۆ دەنگت گۆڕاوە؟
+ شاھۆی چی؟ رێکخراوی ژنانە.
***

– چاک بە بیانووی کۆڕۆناوە ماڵتان کاول کردین.
+ بۆچی بیانووە؟ ئەوەتا ئەوروپای تەخت کردووە.
– ئێمە ھەقی ئەوروپامان چییە بەقوربان؟ ئەلحەمدولیلا کورد شەعبێکی پاک و تەمیزە، ئەمرێ دەرکە با بخوێنین.
+ ئیعتیادییە، ئەتوانن بە ئۆنلاین بخوێنن.
– کوڕی باش تەعزێ چۆن بە ئۆنلاین ئەبێ؟
+ مەلا ساڵح جەنابتی؟ بەو قورعانەی لەسنگتایە نەمناسیتەوە.
***

– ئوستاز، تەگبیرێ عیلاجێ.
+ لە خزمەتتام ئەمرکە.
– ساحێب ئەمربی یاخوا، ئەڵێم ئەو دوا بڕاوە بە ھیچ شتێ سپینابێ، چی بکەم؟.
+ چاوەکەم ئەو جارەش عەرزم کردی، بیلامەعنا پێستی گون خۆی ھەروایە، بە تەبیعەت چرچ و رەشە.
– گون؟ ؟!!.. من باسی مەنجەڵی مس ئەکەم.
+ دە دایخەرەوە بابە، ئێرە سەنتەری جوانکارییە.


به‌روار:  26/01/2021
93   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
تۆڕی هەواڵی سکای نیوز کە کەناڵێکی ئیماراتی – بەریتانییە لەسەر زمانی کوردی لە پۆستەری پێشوازی پاپادا دەڵێت، “زمانی کوردی بەرەو جیهانیبوون دەڕوات و پاپا گرنگی بە کوردەکان دەدات”. درێژه‌ ...
١١ کۆچبەر، کە لە کەمپی لیپا لە بۆسنا و هەرسك، دوای ئەوەی ویستیان بە قاچاغ بە دارستانەکانی کرواتیادا تێپەڕببن، چەند مینی ساڵی ١٩٩١ -١٩٩٥یان پیادا تەقییەوە، یەکێكیان گیانی لەدەستدا و درێژه‌ ...
ئاکامە ئابووری و کۆمەڵایەتی و تەندروستییەکانی پەتای کۆڕۆنا بۆ سەر ژنان... نووسینی: مریەم عبدوالرحمن ساڵی ٢٠٢٠ بەگشتی ساڵێکی سەخت بوو بۆ مرۆڤایەتی. کۆڕۆنا ڤایرۆس بووە سەربار ب درێژه‌ ...
گۆڕی کوردێک کە دوای شەڕ جیهانی یەکەم هاتووەتە دوورگەی گۆتلاند لە وڵاتی سوید وەکو ئاسەواری مێژوویی دەپارێزرێت. سلێمان ئالێکساندر کنوتاس کە بە سلێمان کورد ناسروا بووە لەتەمەنی ٧ ساڵ درێژه‌ ...
برینداربوونی 8 کەس بە چەقۆ لە سوید دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە نزیک کاتژمێر ١٥ کەسێکی ٢٠ ساڵان بەچەقۆ هێرشی کردە سەر خەڵک لە ناو شارۆچکەی ڤێتلاندای سەر بە هەرێمی یۆنشۆپینگ درێژه‌ ...
دەڕنەفییز - کافتیریا هەر چایخانەکەی جارانە بەس گڵۆپەکانیان کوژاندۆتەوە. - پیتزا رێک ناوساجی دەبڵە تۆزێ پەنیر و قارچکیان پێوە کردووە. - شیعری ئێستا هەر قسەی ئیعتیادییە درێژه‌ ...
زۆرێک لە هەرێمەکانی سوید ئاماژە بەوە دەدەن کە ش • لە هەرێمی ستۆکهۆڵم سێ هەفتەی لەسەر یەک هەفتانە ژمارەی نەخۆشکەوتن بە کۆرۆنا ٢٥٪ زیادیکردووە. • هەروەها لە هەرێمی ڤێست درێژه‌ ...
دوای ئەوەی پار هونەرمەند دارین زانیار، ڕایگەیاند کە هۆمۆسێکسواڵە، ئەمساڵ لەلایەن گۆڤاری QX وەک کەسایەتی ساڵی بواری مەیلی سێکسی جیاواز، کە بەسویدی پێی دەڵێن HBTQ دیاریکرا. لە درێژه‌ ...
هاوڵاتى ‌فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) به‌فه‌رمى بانگهێشتى ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا ده‌کرێت. نیکۆڵاس ھێراس به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه‌ حکومیی درێژه‌ ...
بۆچی خۆمان بە کەم بزانین؟ * باوکی جۆ بایدنیش ،وەکو هەر کوردێکی مەعاشخوراو ، ئەگەر سەرینەکەی خراپ بێت ، بەیانیان کە هەڵساملی بەگیر وەستاوە *ملیادێری سویسری هیچی لە ئێمە زیا درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   120
کۆی سه‌ردان:   22487879