35 ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژیەکانی سنە، سەقز و قروە دا تێدەپەرێت
لە دەیەی 80ی سەدەی ڕابردوودا و لە میانی جەنگی کۆنەپەرستانەی 8 ساڵەی 'ئێران و ئێراق'دا، شەڕی شارەکان بە شێوازێ بەرفروان دەستی پێکرد. لەو چوارچێوەیەدا، لە ئاسمان و زەوییەوە هێزەکانی هەردوو دەوڵەت بە فڕۆکە، ڕۆکێت و تۆپخانە  شار و شارۆچکە و گوندە مەدەنینشینەکانیان دەکردە ئامانج. لەو بەئامانجگرتنەشدا شار و ناوچەکانی باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک، سیروان، تەوێڵە، بیارە، هەڵەبجە، خورماڵ، پێنجوێن، پاوە، نەوسود، نۆدشە، گوندی زەردە، سەردەشت، کرماشان، سنە، سەقز، دزڵی، ئوردوغای زێوێ، سەقز، قروە، پشکی شێریان وەبەرکەوت و بەهۆیەوە هەزاران هاوڵاتی مەدەنی کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون، شەهید و برینداربوون.
لە بەردەوامی ئەو شەڕە دژە مرۆیەدا، 35ی ساڵ بەر لە ئێستا و بەدیاری کراوی لە رۆژی ١٧ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٨٦ی کریستیانیدا، لەسەردەمی سەرۆککۆماری سەددام حوسێن دا، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی ئێراق  لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆمەڵکوژیان ئەنجامدا.
کۆمەڵکوژیەکە، کاتێک ڕوویدا کە هاوڵاتیانی شار سەرقاڵی ژیانی رۆژانەی خۆیان بوون، بەڵام  لە پاش نیوەڕوانێکدا بەهۆی بۆردوومانەکەوە ئەو ژیانە ئاساییەیان لێگۆڕا بۆ باروودۆخێکی خوێناوی و مەرگەساتبار. بەجۆرێک لە ماوەی ٦ خولەکدا، فڕۆکەکانی ڕژێمی بەعس ١٨ گەڕەکی شاری سنەیان بە چڕی و قورسی بەبۆمبی گەورە و ناپاڵمی قەدەغەکراو بۆرودمان کرد و کۆمەڵکوژیەکی خوێناویان خوڵقاند.
لەو کۆمەڵکوژیەدا، لانی کەم ٢٢٠ کەسی مەدەنی شەهید بوون و زیاتر لە ١٢٣ کەس بریندار بوون کە برینی دەیانیان سەخت بوو و دواتر ژمارەیەکیان بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە ژیانیان لەدەستدا. هاوکات دەیان خانوو و باڵەخانە ڕووخان و سەدان خانووی دیکەش زیانیان وەبەرکەوت.
ڕۆژێک دوای شاری سنەش، فڕۆکە جەنگیەکانی ڕژێمی ئێراق شاری 'سەقز'یان بۆردومان کرد و لەوێش 22 کەسیان کۆمەڵکوژ کردەوە و دەیان کەسی دیکەیان بریندارکردەوە و هەروەها زیانیش بە دەیان ماڵ و باڵەخانە گەیشت.
بۆردومان  و کۆمەڵکوژیەکان و شەڕی شارەکان بە شاری سەقزەوە نەوەستا و هاوکات ڕژێمی ئێراق شاری 'قروە'ی بۆردومان کرد و لەوێش بە شەهیدکردنی 35 هاوڵاتی و بریندارکردنی دەیان هاوڵاتی دیکە کۆمەڵکوژیەکی دیکەیان خوڵقاندەوە.
بەهۆی بۆردومان کۆمەڵکوژیەکانەوە، رەوشێکی هێندە ئاڵۆز و خوێناوی هاتبووە ئاراوە، نەخۆشخانەکانی سنە و سەقز و قروە و شارەکانی دیکە، بەهۆی زۆری شەهید و بریندارەکانەوە پڕ بووبوون و بەشێکی لە بریندرەکان بەهۆی بەنبوونی شوێن و وەرنەگرتنی چارەسەری و تیمارکردنەوە گیانیان لەدەستدا.

شیانی وەبیرهێنانەوەیە، جەنگی کۆنەپەرستانەوەی نێوان ئێران و عێڕاق کە لە ساڵی 1980 تا ساڵی 1988 بەردەوەام بوو و 8ساڵی خایاند، بەهۆیەوە زیاتر لە دوو ملیۆن کەس لە هەردوو وڵات کوژاران و بریندار بوون و سەدان ملیار دۆلار زیانی ماددی بە دوادهات و ئاسەوارەکانی ئەو شەڕەش تا بە ئەمڕۆش بەسەر ئەو دوو وڵاتە و دانیشتوانەکەیانەوە نەڕەویوەتەوە و دەیان هەزار کەسیش لەو شەڕەدا بێسەروشوێن بوون تا بە ئەمڕۆ چارەنوسیان نادیارە

هـ.‌هـ
فورات نیوز
به‌روار:  18/01/2021
90   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
برینداربوونی 8 کەس بە چەقۆ لە سوید دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە نزیک کاتژمێر ١٥ کەسێکی ٢٠ ساڵان بەچەقۆ هێرشی کردە سەر خەڵک لە ناو شارۆچکەی ڤێتلاندای سەر بە هەرێمی یۆنشۆپینگ درێژه‌ ...
دەڕنەفییز - کافتیریا هەر چایخانەکەی جارانە بەس گڵۆپەکانیان کوژاندۆتەوە. - پیتزا رێک ناوساجی دەبڵە تۆزێ پەنیر و قارچکیان پێوە کردووە. - شیعری ئێستا هەر قسەی ئیعتیادییە درێژه‌ ...
زۆرێک لە هەرێمەکانی سوید ئاماژە بەوە دەدەن کە ش • لە هەرێمی ستۆکهۆڵم سێ هەفتەی لەسەر یەک هەفتانە ژمارەی نەخۆشکەوتن بە کۆرۆنا ٢٥٪ زیادیکردووە. • هەروەها لە هەرێمی ڤێست درێژه‌ ...
دوای ئەوەی پار هونەرمەند دارین زانیار، ڕایگەیاند کە هۆمۆسێکسواڵە، ئەمساڵ لەلایەن گۆڤاری QX وەک کەسایەتی ساڵی بواری مەیلی سێکسی جیاواز، کە بەسویدی پێی دەڵێن HBTQ دیاریکرا. لە درێژه‌ ...
هاوڵاتى ‌فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) به‌فه‌رمى بانگهێشتى ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا ده‌کرێت. نیکۆڵاس ھێراس به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه‌ حکومیی درێژه‌ ...
بۆچی خۆمان بە کەم بزانین؟ * باوکی جۆ بایدنیش ،وەکو هەر کوردێکی مەعاشخوراو ، ئەگەر سەرینەکەی خراپ بێت ، بەیانیان کە هەڵساملی بەگیر وەستاوە *ملیادێری سویسری هیچی لە ئێمە زیا درێژه‌ ...
گوماندەکرێت قەشەیەک پەنابەرێکی لە جانتای سەفەردا دەربازکردبێت. دوو ژن کە یەکێکیان قەشە بووە، چوون بۆ سەردانی پەنابەرێک لە بنکەیەکی ناردنەوەی پەنابەران، پاش ماوەیەک پەنابەرەکە دیار درێژه‌ ...
باوەڕتان بە کەرتی تەندرووستی سوید هەیە؟ بۆچی؟ منداڵێک کە ساڵی ٢٠١٩ چاوەڕوانی نەشتەرگەریی دڵ بووە، ٧ جار نەشتەرگەرییەکەی دوا خراوە. بەڵام مندالەکە فریای نەشتەرگەری نەکەوت و لە ئا درێژه‌ ...
بزوتنەوەی سەندیکای سوید خەڵاتی ئیڤار-لو بۆ ساڵی 2021 دەدەنە کارین سمیرنۆف گۆران مەریوانی-سوید ئەنجومەنی بەخشینی فۆندی خەڵاتی ئیڤار-لو یوهانسۆن، 23-02-21, بڕیاریاندا کە خەڵات درێژه‌ ...
گورسال ئوزبای باوکی ئیحسان کەلەناو ئەو 13 بارمتەیەی لای «پ ک ک » بون لە ھیرشەکەی چیای گارا ژیانی تیاچو ،دەڵی دەکرا کورەکانمان لەرێگای دانوستانەوە بە زیندوی بگەرانایەوە باوەشمان ،بە درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   656
کۆی سه‌ردان:   22458022