85.500 کەس مافی مانەوەیان لەسوید وەرگرتووە لە ساڵی 2020
• ژمارەی ئەوانەی مافی مانەوەیان وەرگرتووە لە سوید لە ساڵی ٢٠٢٠ دا ٢٥٪ کەمیکردووە، واتا ٢٩ هەزارو ٩٩ کەس کەمتر مافی مانەوەیان پێدراوە، لەچاو ساڵی ٢٠١٩دا.
• بەپێی ئامارەکانی دەزگای کۆچ، لە ساڵی ٢٠٢٠دا، ٨٥ هەزار و ٥٩٤ کەس مافی مانەوەیان پێدراوە، کە ٣٢ هەزارو ٣٧٩ کەسیان مافی کارکردن بووە، ٢٩ هەزار و ٤٦٨یان هێنانی کەسوکاربووە، ١٠ هەزار و ٧٩٠ کەسیش لەبەر خوێندن مافی مانەوەیان پێدراوە.
• ئەوەی دەمێنێتەوە تەنها ٧ هەزار و ١٨٩ کەس وەک پەنابەر مافی مانەوەیان دراوتێ، کە ٣هەزارو ٢٢٠ کەسیان بە کۆتا و لەڕێی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە هاتوون.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 11/01/2021
541 جار خوێندراوهتهوه
|