نوکتەی پەنابەر و کەری خۆماڵی
برادەرێک گێڕایەوە :
دوو ساڵ بوو چوبوم بۆ هەندەران ، بەڵام لەماوەی ئەو دوو ساڵەدا ، نەمتوانی هیچ بۆ دایک و باوکم بنێرمەوە .
خەبەرم هەبوو باوکم کەرەکەی لێدزرابوو زۆری بۆ پەرۆش بوو ...
دوای دوو ڕۆژ ، کابرای دز کەرەکەی برد بۆ بازاڕ ، بارێک شتومەکی ماڵێ دەکڕێت و لەکەرەکەی باردەکات ...
بەڵام لەناو بازاڕیدا ، سەرقاڵ دەبێت و کەرەکەی لەبیر دەچێتەوە ....
کەرەکەش دەڕوات شارەزای ڕێگای ماڵەوە دەبێت ، یەکسەر دەچتەوە ماڵی خۆمان !!
باوکم کە چاوی بەکەرەکە دەکەوێت، بانگی دایکم دەکات و دەڵێ :
وەرە ژنەکە وەرە ، کوڕەکەمان دوو ساڵە چۆتە دەرەوەی وڵات ، تائێستا هیچی نەناردۆتەوە ، کەرەکەمان دوو ڕۆژە ڕۆیشت وە بەبارەوە گەڕاوەتەوە..
بهروار: 09/01/2021
530 جار خوێندراوهتهوه
|