ڕوسیا کاروانێکی نەوتی تورکیای لە سوریا کردە ئامانج
بەگوێرەی میدیاکانی روسیا، هێزەکانی وڵاتەکەیان لە هێرشێکی ئاسمانییدا کاروانێکی بارهەڵگری نەوتی تورکیایان لە سوریا کردووەتە ئامانج، روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤیش دەڵێت، رووداوەکە لە شاری ئەلباب روویداوە و بەپێی بە دواداچوونەکانیان لە رێگەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانەوە ئەنجامدراوە، کە پێدەچێت روسی بێت.

میدیاکانی روسیا بڵاویانکردەوە، ئاژانسی هەواڵگری روسی زانیاری بەدەستگەیشتووە چەند بارهەڵگرێک نەوت لە سوریاوە بۆ تورکیا دەگوازنەوە، دوای داڕشتنی بەرنامەیەکیش دەرئەنجام هێزە ئاسمانییەکانی روسیا، کە لە سوریا جێگیرن هێرشیان کردووەتە سەر ئەو کاروانە نەوتییە و بەتەواوی کاروانەکەیان تێکشکاندوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کاروانە نەوتییەکە پێش ئەوەی سوریا بە جێبهێڵێت هێزە ئاسمانییەکانی روسیا کاروانەکەیان کردووەتە ئامانج.

بەشێک لە ئاژانسە هەواڵییەکانی روسیاش دەڵێن، بەهۆی هێرشەکەوە تەواوی کاروانەکە زیانیان بەرکەوتووە، لە بەرامبەردا، چەند میدیایەکی دیکەی ئەو وڵاتە ئەوەدەخەنەڕوو، تەنیا سێ بارهەڵگری نەوتی کاروانەکە زیانیان بەرکەوتووە.

لای خۆشییەوە، روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە، رووداوەکە لە شاری ئەلباب روویداوە و بەپێی بە دواداچوونەکانیان لە رێگەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانەوە ئەنجامدراوە، کە پێدەچێت روسی بێت.

هاوکات، تا ئێستا تورکیا هیچ روونکردنەوەیەکی لەسەر ئەو ‌هێرشە بڵاونەکردووەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ڤیدیۆی هێرشەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە.

سەیری ڤیدیۆکە بکە
ئین ئاڕتی 
به‌روار:  11/01/2021
493   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1
کۆی سه‌ردان:   29252644