کاک عومەر دوعامان بۆ بکە. 😜
قسە خۆشەکانی شار/ گاڵتەو گەپی پیاوانە.
ڕۆژێکیان لەمەکتەبەی سلێمانی بووم، کاک عومەری بەهەشتی لێبوو، تازە خێزانەکەی وەفاتی کردبوو، پیاوێکی بۆشناخی قیت وقۆز، سەر سپی خۆی کرد بەژورا، دوای چاک و چۆنی وتی: کاک عومەر تۆ شەوان تەنهایت وئاهو نزولەت ئەگاتە ئاسمان دۆعای خێرم بۆبکە، ئەویش چەکمەجەکەی راکێشا دەفتەرێکی بچوکی دەرهێناو ناوی نوسی، پیاوەکە وتی: زۆرم لەپێشەوەیە، ؟کاک عومەر وتی : خەمت نەبێ کابرا ڕۆی، من کە تەقەی سەرم ئەهات و هیچ حاڵی نەبوم، وتم ئەمە چییە کاک عومەر؟ ، وتی ئەیەوێ دۆعای بۆ بکەم ژنەکەی بمرێ،
ئەمڕۆت لەهەموو ڕۆژێ خۆشتربێ پیاوە قسەخۆشەکەی شار، ئیتر کێ دۆعای خێرمان بۆ بکا؟؟
وێنەکە کاک عومەری بەهەشتییە.
بهروار: 09/01/2021
828 جار خوێندراوهتهوه
|