ڕۆژانە کۆرۆنا لە سوید 70 تا 80 کەس دەکوژێ
• زیاتر لە ٢٥٠ کەسی تر بە کۆڤید ١٩ مردوون لە ڕۆژانی ڕابردوودا، هاوکات جۆرە نوێییەکی ڤایرۆسەکە دەرکەتووە لە کەسانێک کە سەفەری بەریتانیاشیان نەکردووە.
• لەمبارەوە کارین تێنگمارک ڤیسێل، بەرپرس لە فەرمانگەکە دەڵێت، ئێستا کەسانێک کە تەمەنیان لە نێوان ٢٠ بۆ ٥٩ ساڵە زۆرتر تووش دەبن. هەروەها لەناو مناڵانی تەمەن ١٣ تا ١٥ ساڵانیش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە زۆر بووە.
• هەروەها ژمارەی گیان لەدەستدانیش رۆژانە لە سوید لە دەرووبەری ٧٠ بۆ ٨٠ کەسە، سەرەنجام ٩ هەزار و ٢٦٢ کەس گیانیان لەدەستداوە تا ئێستا.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 08/01/2021
566 جار خوێندراوهتهوه
|