برێت ماکگۆرک ، وەزارەتی شەڕی تورکیای تۆقاند!

دوێنێ لە واشنتۆن ، لە تیمی بایدن بۆ میدیاکان هەواڵێکی گرنگ بڵاوبۆوە بە دانانی برێت ماکگۆرک وەک بەرپرسی بەشی رۆژهەڵاتی ناوەراست وباکوری ئەفەریقیا لەئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا. ئەم پۆستە زۆر گرنگە بەتایبەتی لە ئیدارەی بایدن کە ئیدارەیەک دەبێت ، دامەزراوەکانی ئەمەریکا دەنگ و رەنگیان دەبێت لە دورستکردنی بڕیاری سیاسی ، بەپێچەوانەی ئیدارەی ترامپ کە دامەزراوەکان بەشی هەرە زۆریان بێکاریگەر کرابوون ، بڕیاری سیاسی بە سەفەقاتی بازرگانی بەڕێوە دەچوو.
ئەوەی کە پەیوەندی بە کوردەوە هەیە ، برێت ماکگۆرک وەک کەسێکی دۆست بۆ کوردان دەبینرێت بەتایبەتی بۆ بارۆس- باکور ورۆژهەڵاتی سوریا، کاتێ نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکا بوو لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ، رۆڵێکی گەورەی هەبوو لە پشتیوانی شەرڤانان لە تێکشکاندنی داعش ، ئەمەش ببوە نارەحەتییەکی زۆر بۆ ئەردۆگان ، خەلیفەی داعش، هەر بۆیە چەندینجار چەواشەئۆغلو وەزیری دەرەوەی ئەردۆگان لێدوانی دژ بە ماکگۆرک داوە ، تەنانەت داواکاری گشتی ئەردۆگان یاداشتی دەستگیرکردنیشی بۆ دەرکرد بوو.
وێنەکە: پۆڵات جان ، ماکگۆرک خەڵات دەکات.
نیازی حامید
به‌روار:  06/01/2021
679   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   678
کۆی سه‌ردان:   29266760