بەسەرما حیزم. 😂


بە کورتی
رەفیقە کۆنەکانی ھەڤاڵ چۆمسکی بە زمانێک ئەڵێن زیندوو کە بتوانێ درێژترین مەبەست و مەعنا لە یەک دوو وشەدا کورت بکاتەوە. کوردییە حەیاتەکەی خۆمان ھەرچەندە لە تاقیکردنەوەی بەکالۆریشدا حلێب نییە، کەچی ئەوەندە زیتەڵەیە، ھەموو جامانە بەسەر و روومەت سلیکۆنێ بۆی ھەیە شانازی پێوە بکات، چونکێکونێ جاری وا ھەیە نەک بە وشەیەک، بەڵکو دوور لەڕووی حازری، بەجڕتێک رای خۆی لەسەر مەسەلەکە روون ئەکاتەوە. شایەتی قسەکەشمان عەیب نەبێ ئەمانەن:

١- لەباتی ئەوەی بڵێ بەداخەوە نەیتوانی بەوپەڕی وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ وەزعەکدا بکات و ئەنجامی چاوەڕوانکراو بەدەستبهێنێت دەڵێ: گووی تێکرد.

٢- خۆی ھیلاک ناکات بڵێ من رای جیاوازم ھەیە لەسەر بۆچوون و بڕیاڕەکەی بەڕێزتان کە پێچەوانەی لێکدانەوەکەی ئێوەیە، بەڵکو بەدەم زەردەخەنەیەکەوە ئەفەرموێ: ئای تڕحێو.

٣- دکتۆراشی ھەبێ لە گوب عەدلیدا، ناڵێ گوللەکە رێک داوێتی لە ناوچەوانی و دەستبەجێ بووەتە ھۆی گیانلەدەستدانی، ئەڵێ: خوشکی… وە

٤- عەقیدی مرورە، کەچی بە ئوتوموبیلی لاندکرۆزەری گێڕ ئوتۆماتیکی کامیل مواسەفات ئەڵێ مۆنیکا عالەکە.

٥- ھێندە موئەدەبە، رووی نایە عەرزی بەرامبەرەکەی بکات بڵێ لەناو خەڵکیدا تەریقت ئەکەمەوە و ئابڕووت دەبەم و راستییە شاراوەکانت ھەڵ دەماڵم، بەڵکو بە لەبزێکی شیرین پێی ئەڵێ پۆرتت ئەشکێنم.

٦- لەکۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانیشدایە کەچی تاقەتی نییە بڵێ کارمەندە نایاسیاییەکانی کە ھیچ مەرجێکیان تێدا نییەو لەھیچ فەرمانگەیەک ئیش ناکەن، ئەڵێ بندیوارەکان.

٧- مەجالی نییە بڵێ رێژەی چەوری لە جەستەمدا کەمەو بەرگەی پلەی گەرمای نزم ناگرم و زستانان زوو زوو نەخۆش ئەکەوم، بەکورتی ئەیبڕێتەوە ئەڵێ: بەسەرما حیزم.

٨- پێی عەیبە بڵێ لەش و لارێکی وروژێنەری ھەیە و سەرنجی ھەموو پیاوێک رائەکێشێ، دەستێک بە ناوگەڵی خۆیدا دەھێنێت و دەڵێ: عەرز ئەدڕێ.

٩- سەدجار پێی بڵێی بکەوەرە سەر ئەژنۆ و ئانیشک و رانەکانت لە یەکتری دوور بخەرەوە بە قسەت ناکات، ئیللا ئەبێ بڵێی قەلانی کە.

١٠- لەبەر بەعزە ئیعتیبارێ پێی ناڵێن ھیچی بەدەست نییەو لەبەرخاتری خاتران دامانناویت پێی ئەڵێن: نووسینگەی مافی مرۆڤ.
شێرکۆ عەبدوڵا
به‌روار:  06/01/2021
631   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   947
کۆی سه‌ردان:   29264010