ڕۆژنامەنووس محەمەد ئاسلان دەستگیرکرا
پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەی ئۆپەراسسیۆنی پاکتاوی سیاسیی دا، هەڵیکوتایە سەر ماڵی محەمەد ئاسلان پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا و دەستگیریکرد.
محەمەد ئاسلان لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەکی داواکاری گشتیی کۆماریی لە ئەنتالیا، ئەمڕۆ دەستگیرکراوە.
پۆلیس لە دوای کاتژمێرێک پشکنینی ماڵەکەی محەمەد ئاسلان، دەستیگرت بەسەر کەلوپەلە ڕۆژنامەوانییەکانی و ژمارەیەکی زۆر گۆڤار و کتێببدا.
دوای تەواوبوونی پشکنینی ماڵەکە، محەمەد ئاسلان لەلایەن پۆلیسەوە کەلەپچە کرا و برا بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئیستەنبول.
ڕۆژنیوز
بهروار: 06/01/2021
468 جار خوێندراوهتهوه
|