سەرۆکوەزیرانی سوید چۆتە ناو بازاڕ و یاسای کەرەنتینەی شکاندووە
• سەرباری ڕێنماییەکانی دەزگای تەندروستی هاوڵاتیان بۆ خۆدوورگرتن لە شوێنی قەرەباڵغ و ئەنجامنەدانی کارێک کە زۆر پێویست نەبێت، بەڵام لەماوەکانی پێشوودا هەریەکە لە ستێفان لۆفڤێن سەرۆکوەزیران و مۆرگان یوهانسۆن وەزیری داد و کۆچ، نیامکۆ سابوونی سەرۆکی لیبراڵەکان، چوونەتە مۆڵەکان بۆ بازاڕکردن
• ئەم هەڵسوکەتانەش، بوونەتەجێی ڕەخنە و سەرکۆنەکردن لەلایەن هاوڵاتیانەوە، بەڵام هەندێک لە کەسیش ڕەفتارەکان ئاسایی دەبینن.
• هەروەها لە سەر پەڕەی فەیسبووکی ڕادیۆکەمان، کوردانی سویدیش ڕای خۆیان خستووەتەڕوو لەمبارەوە، بۆ نموونە، هاوڵاتییەک دەڵێت "کارێکی زۆر خراپی کردووە سەرکۆنەی بکەن."
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 04/01/2021
388 جار خوێندراوهتهوه
|