مووچەی کابانی ماڵ
کاتی خۆی کە گۆڕان ووتی ئێمە مووچە بۆ کابانی ماڵەوە ئەبڕینەوە.
لە دڵی خۆمدا ووتم باشترین هەلە بۆ ئەوەی مووچەیەکم دەست بکەوێ.
ئەوە بوو بە خێزانەکەم ووت من کەسێکی یەکسانی خوازم و گوناحە تۆ ئەو هەموو ئیشی ماڵەوە بکەیت و ڕۆژانەش کار بکەیت.
ئیتر لەمەدوا من ئیشەکانی ماڵەوە ئەکەم.
بە سەرسوڕمانەوە ووتی
هەمووی؟؟؟
منیش ووتم هەمووی.
ئەها تەماع چۆنە!!
ئیتر لە گوگڵ کەوتمە گەڕان بە دوایی چۆنیەتی دروست کردنی خواردنی کوردی.
هەندێ جار بۆ ترخێنە لێنانێک تەلەفونم بۆ دوو پوور و دایکم ئەکرد.
جاری وا هەبوو سەعیم لەوەدا ئەکرد کە بۆچی لە هەموو دونیا نان کردن بە کیلۆ و گرام ئەپێورێ،کەچی لای ئێمە بە هێڵەک.
ئێ ناهەقم نەبوو.
ئەترسام لە تاقیکردنەوەی مووچەی کابانی ماڵدا ئەو پرسیارەش بکەن.
وەلحاسڵ خۆم فێری هەموو شتێک کرد کە باشترین کابانی ماڵ بم.
بۆ ئەوەی بە گەندەڵی مووچە وەرنەگرم و شایەنی بم.
ئێستا دوای ئەوەی گوڕان بەڵێنەکەی نەبردە سەر و تەنها بانگەشەیەکی هەڵبژاردن بوو.
منیش بووم بە فیلم بەدەست ئەو بەڵێنەوە!!
جگە لەوەی ئیش ئەکەم ئەبێ هەموو ئیشەکانی ماڵەوەش من بیکەم.
ئینجا لە ڕووشم نایە پەشیمان ببمەوە.
چونکە کاتی خۆی درۆی زۆرم بۆ خێزانەکەم کرد تا ئەو ئەرکانە بە من بسپێرێ.
ئئێستا وا گیرم خواردووە ناوێرم داوای هیچ شتێک بکەم،پێم ئەڵێ بەقوربان خۆت زۆر خۆشتری لێ ئەنێی!!!
ئاخر چا لێ نان هونەری چی تیایە؟؟
ئەڵێ
ئا بەقوربان چایەک لێنێ چای دەستی تۆ خۆشە.!!
یان ئەڵێ
قاپەکان زۆر جوان ئەشۆیت ئەڵێی بە غەسالە شۆردراوە.!
تەنها کێشەم ئەوەیە کە جل ئەشۆم گۆرەویەکان ئەڵێی جنۆکە تاکەکانی ئەدزن!!
ئاخر وا بزانم هەزار تاک گۆرەویمان هەیە!!!
نازانم تاکەکانی چی لێ هاتووە.
ئای گۆڕان چی پەندێکت پێدام.
ئینجا ئێستا برادەرێک ئەڵێ ئەوەی قژی درێژ نەبێ بۆ کاتی زیکر،شێخ نەهرۆ مووچەی ناداتێ.
ئێ ئاخر لە کوێی بێنم؟؟؟
باڕۆکەش ناخوات بە یەک سەر خولان ئابڕووم ئەچێ و کەشف ئەبم.
ئیتر ئەم باشورە هەر خەریکی ئەوەن بمانکەن بە فیلم.
نۆرەی تۆیە یا شێخ.
کورە حەییییی
نەوەکو ببێ بەڕاست!!
بێستوون دڕەیی
به‌روار:  04/01/2021
586   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   242
کۆی سه‌ردان:   29252885