یەکێتی پیاوان دەڵێ" ژنانی کورد توندو تیژی سێکسی بەڕامبەر مێردەکانیان بەکاردێنن

رێکخراوی یەکێتیی پیاوانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لەبارەی ئاماری سکاڵا، تووندوتیژ و خۆکوشتن لە ساڵی 2020دا رایدەگەیێنێت، بەراورد بە ساڵانی رابردوو ژمارەی تووندوتیژی و خۆکوشتن بەرزبووەتەوە و رۆژانە یەک بۆ پێنج پیاو لە هەرێمی کوردستان دەکوژرێن یان خۆیان دەکوژن.

بورهان عەلی فەرەج، سەرۆکی رێکخراوی یەکێتیی پیاوانی کوردستان سکاڵاکانی پیاوانی بۆ ساڵی 2020 ئاشکرا کرد و رایگەیاند: "بەپێی لیژنەی بەدواداچوون و تۆمارکردنی کەیسەکان لە رێکخراوی یەکێتیی پیاوانی کوردستان لە ساڵی 2020دا، 553 جۆری سکاڵا و تووندوتیژی بەرامبەر بە پیاوان لە سەرجەم لق و ناوچەکانمان تۆمارکراون".

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بورهان عەلی فەرەج ئاماژەی بە ژمارەی خۆکوشتن دەدات و دەڵێت: لە 2020دا 91 حاڵەتی خۆکوشتنی پیاوان تۆمارکراوە، ئاماری خۆکوشتنی پیاوان لە ساڵی 2012 بە دواوە روو لە زیادبوونە، کوشتن و خۆکوشتنی پیاوان بە شێوەیەک زیادیکردووە هەموو رۆژێک لە هەرێمی کوردستان یەک تاوەکو پێنج پیاو یان دەکوژرێن یان خۆیان دەکوژن، هەروەها دەشڵێت: "تەنیا لە یەک هەفتەی رابردوو 15 پیاو یان کوژراون یان خۆیان کوشتووە، بەڕاستی خەریکە وڵات دەبێتە قەسابخانەیەک بۆ پیاوان".

لە کۆی ئەو 553 سکاڵا تۆمارکراوەی کە رێکخراوی یەکێتی پیاوانی کوردستان ئاماژەی پێدا: "لە ئەمساڵدا هەشت پیاو لەلایەن هاوژینەکانیانەوە بە هاوکاریی کەسانی دیکە کوژراون، هەروەها 37 کەیسی دەرکردنی پیاوی بەتەمەن تۆمارکراوە، لەگەڵ 52 کەیسی خیانەتی هاوژینی و 11 کەیسی تووندوتیژیی جەستەیی و 20 کەیسی گوشاری دەروونی و سێکسی و 9 کەیسی دەستبەسەرداگرتنی مووچە".

هەروەها بورهان عەلی فەرەج دەشڵێت: "بەداخەوە ئاماری جیابوونەوە و پێکهێنانی هاوژینی لە یەک نزیکبووەتەوە، رۆژانە دەیان خێزان هەڵدەوەشێتەوە، بەپێی باری یاسای کەسێتی هەموو خەرجی و پێداویستی لەسەر باوکەکەیە، بەڵام باوکەکە بێبەش دەکرێت لە بینینی منداڵەکەی".
ڕووداو
به‌روار:  02/01/2021
666   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   133
کۆی سه‌ردان:   29237323