کچێکی کوردی ئێزدی لە دەریای ئیجەدا خنکا و تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە
کچێکی کوردی ئێزدیی شنگال لە دەریای ئیجە خنکا و تەرمەکەی نادیارە. خاتوون موراد تەمەن 26 ساڵ لەگەڵ خوشک و برایەکیدا 11ی کانوونی یەکەمی 2020 لە کامپی دەرکاری زاخۆوە بەرەو ئیستەنبووڵ رۆیشتوون.
 
ئەوان ویستوویانە بە رێگەی قاچاخ خۆیان بگەیەننە ئەڵمانیا، بەڵام لە دەریاچەی ئیجەدا یەختەکەیان نوقم دەبێت و ئەو دەمرێت. سێ رۆژە تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
 
سیڤێ موراد، خوشکی خاتوونە و دەڵێت: "خوشک و برایەکی دیکەم لەوێ [تورکیا] ماونەتەوە. دەمانەوێت ئەوان بهێننەوە بۆ لای دایکم. دەمانەوێت لاشەی خوشکەکەمان بۆ بێننەوە."
 
لە رێکەوتی 2020/12/11ـدا خاتوون لەگەڵ خوشک و برایەکیدا ویستوویانە خۆیان بگەیەننە یۆنان و دواتر بۆ ئەڵمانیا بچن.
 
خێرى قائید، مامی خاتوونە و دەڵێت: "من بردنمە فڕۆکەخانەی هەولێر. دوای ئەوەی چوونە تورکیا، ویستیان بە قاچاخ خۆیان بگەیەننە یۆنان. ئیتر دوای ئەوە هەواڵمان لێیان نەبوو.

ڕووداو
به‌روار:  30/12/2020
413   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   452
کۆی سه‌ردان:   29261206