قازێکی غمگین گەشتی ٢٣ شەمەندەفەری داواخست
تیمەکانی بەرگری شارستانی و پۆلیس لە ئەڵمانیا توانیان قازێکی غەمگین لەسەر هێڵێکی خێرای شەمەندەفەر لابدەن، کە بووبووە هۆی دواخستنی گەشتی زیاتر لە ٢٠ شەمەندەفەر بۆ ماوەی ٥٠ خولەک .

قازێک بەهۆی مرداربوونەوەی هاوڕێکەی بە غەمباری لەسەر هێڵێکی خێرای شەمەندەرێک نزیک ناوچەی فولداتای ئەڵمانیا وەستابوو، کە ئەوەش بووبووە هۆی ئەوەی زیاتر لە ٢٠ شەمەندەفەر گەشتەکەیان بۆ ماوەی ٥٠ خولەک دوابکەوێت.

بەگوێرەی گاردیان، ئەو قازە دوای ئەوەی هاوڕێکەی بەر کێبڵی شەمەندەفەر دەکەوێت، بۆ ماوەیەک لەسەر ئەو هێڵە خێرایە بە غەمباری دەوەستێت و ڕێگری لە هاتوچۆی شەمەندەفەرەکانی نێوان کاسڵ و گۆتینگن دەکات.

بەپێی راپۆرتی میدیا ناوخۆییەکانی ئەو شوێنە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی بە ئامێری تایبەت قازە مرداربووەکەیان هەڵگرتووەتەوە و قازە غەمگینەکەشیان گرتووە و لە رووباری فولدا رزگاریان کردووە.

 پۆلیسی ناوچەکە ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی ئەو قازەوە گەشتی ٢٣ شەمەندەفەر بۆ ماوەی ٥٠ خولەک راگیراوە.

هەروەک ئاشکرایە قازەکان بەهۆی ڕۆشتن و نەمانی هاوڕێکانیانەوە غەمبار دەبن و بۆ ماوەیەکی زۆر لە هەمان شوێنی مردنی هاوڕێکەیان بە غەمباری دەمێننەوە.

ئێن ئاڕتی 
به‌روار:  30/12/2020
433   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   763
کۆی سه‌ردان:   29251835