تۆڕێکی سیخوڕیی 28 کەسیی میتی تورک لە عەین عیسا دەست گیرکران
هێزەئەمنییەکانی عەین عیسا ٢٨ سیخوڕی دەوڵەتی تورکیان دەستگیر کرد، کە لە کامپەکانی میتی تورکدا پەروەردەی تایبەتیان بینیوە.

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار، هێزە ئەمنییەکانی قەسەدە لە ناوچەی عەین عیسای سەر بە هەرێمی فورات، ٢٨ کەسیان دەستگیر کردوە، کە یەکێکیان ژنە و کاری سیخوڕییان بۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک کردووە.

ئەو گروپە ٢٨ کەسییە دانیان بەوەدا ناوە، کە کاریان بۆ سوپای تورک و چەتەکانی کردوە و زانیارییان لە سەر خاڵە سەربازییەکان و ناوەندەکانی بەڕێوەبردن، ئەو کەسایەتییانەی لەناو هێزە ئەمنییەکان و بەڕێوەبەرایەتییدا جێدەگرن، کۆ کردووەتەوە و ناردوویانە بۆمیتی تورک. 

بەرپرسی تۆڕە سیخوڕییەکە دانی بەوەدا ناوە، کە پێش ئەوەی بێنە ناو خاکی باکوری سوریا لە چەندین کامپی تایبەتی میتی تورکدا پەروەردەی کاری سیخوڕییان بینیوە.

ئەو سیخوڕە دەستگیرکراوانە هاوکات دانیان بەوەشدا ناوە، کە بە پشتیوانیی دەزگای هەواڵگریی دەوڵەتی تورک، لە عەین عیسا چەندین تەقینەوەیان ئەنجام داوە.

ناوی ئەندامانی گروپەکە وەهایە:

محمد جاسم حەسون(ئەبو ئەساف)، ئەلموتەسیم بیلا حەمید ئەلەبیب، محمد جاسم یەحسا، ئەحمەد جاسم یەحیا، حەسەن محمد ئیبو، سالح حەسەن عەبدولا، رەشید حسێن شەریف، نەدا مستەفا ئەلئیبۆ، ئیبراهیم رەمەزان خەلەف، عیماد حەسەن عەلی کە نازناوەکەی (شەنگالیە) و بە رەچەلەک خەڵکی عێراقە، عەبدولعەزیز زێد ئەلسالم کە نازناوەکەی (دۆشکەیە)، عەبدول عەزیز عیسا جاسم، عەلی شێخ دعێبس، ئەحمەد عەلی ئەلخدر، مەنسور خەفان ناسراو بە (ئەبو دێر)، ئیبراهیم محمد ئەلتەلجی (شێف)، عەبدولموعمین لوێس موسا، زیاد محمد ئەلتەلجی، عەلی حسێن ئەلجاسم، شەهود محمد ئەلئەموری، محمد ئەلعیدان ئەحوێدانی، عەبدلمەجید محمد شهاب، عەبدولا سلێمان سلێمان، حسێن محمد رەشید، عەبدولرەزاق عەلی حەمان، خدر نوردین سادق، عیسا عەبدو عیسا و خەلیل زاهر محمد عەلی.

ڕۆژ نیوز
به‌روار:  29/12/2020
576   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1012
کۆی سه‌ردان:   29235917