هەواڵنێری ئاژانسی دیجلە ٧سال زیندانی بۆ بڕایەوە
دەوڵەتی تورکیا بە بیانووی 'ئەندامیەتی پەکەکە' ماوەی ٧ساڵ و ٦مانگ زیندانی بە سەر مەزلووم دۆڵان هەوالنێری ئاژانسی هەواڵی دیجلە سەپاند. دانیشتنی دادگای لە دادگەی دۆزی گرانی ٥ی ئامەد بەڕیوەچوو.
دۆڵان لە کاتی بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەری لە سووری ئامەد کە دەوڵەتی تورک هێرشێکی کۆمەڵکووژیی ئەنجامدا، لە ماڵی پوری خۆیدا گیری خواردبوو، دۆلان کە ٧٩ڕۆژ لەوێ گیری خواردبوو، دوای ئەوەی کە گیرا و ١٥مانگ لە بەندیخانەدا بوو. دۆلان بەهۆی ئەوەی کە لەدەرەوەی وڵات بوو بەشداری دانیشتنی دادگەی نەکرد
دادگە بە بیانووی 'ئەندانیەتی پەکەکە' ٧ساڵ و ٦مانگ زیندانی بۆ دۆڵان بریەوە.
فورات نیوز
بهروار: 30/12/2020
436 جار خوێندراوهتهوه
|