کەرێتی ھەر ئالیک خواردن نی یە


پسپۆرانی بواری كەرناسی دەمێكە فەرموویانە كەرێتی هەر ئالیك خواردن نی یە بەڵكو دوور لە رووی حازریی ئەمانەی خواریشەوەیە:

* خریجێكی بێ ئیش بیت و سەعات شەشی بەیانی بچیتە ڕیزەوە بۆ دەنگدان

* ناوت عوسمان بێ و ماجستێرت لە ئیمامی ئەعزەمدا هەبێ و خۆت نەقڵ بكەی بۆ جامیعەی كوفە.

* بە سترێچەوە بچی بۆ خەستەخانەی بەخشین تەعینت بكەن.

* زگورتییەكی عەرەب بیت و لە بەرامبەر ئاسایش شوقەیەك بەكرێ بگریت.

* مامۆستای كۆلیجی پزیشكی بیت و بچیت كەڵەشاخ بگریت.

* بۆ كۆنگرە تەنیا ئیعتیمادت هەر لە سەر خەباتی خۆت بێت.

* موناقەشە لەگەڵ مودیرەكەتدا بكەیت.

* لەسەر قسەی شێخ دارا بە جزمەوە بچیت بۆ دەوام.

* قەناعەتت وابێ كورد بەرنامەی هەبێت بۆ ڕۆژی تەنگانە.
* زیانەكانی گۆشتی حەیوان لە كەبابچی بپرسیت.

* پاش ئەو هەموو ئاشبەتاڵە دیسانەوە باوەڕ بە ئەمریكا بكەیت.

* بەتەمابیت چایخانەی شەعب و مچكۆ بتكەن بە ئەدیب.

* كۆمۆنیست بیت و بچیتە فراكسیۆنەكەی موقتەدا صەدرەوە.
شێرکۆ عەبدوڵا
به‌روار:  24/11/2020
694   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   958
کۆی سه‌ردان:   29235520