مەقاییس گۆڕاوە
* بێ زەحمەت کیلۆ و نیوێک کورتە چیرۆکم داواکردبوو.
* کاکم حەفتەیەکە بەدوای شیعرێکی سێ ئینجیدا ئەگەڕێ دەستی ناکەوێ.
* وەرنەوە بۆ ئەخلاقی دەبڵ، ھەڕاجە ئەمڕۆ.
* لە ھەڵمەتێکی گەورەدا پۆلیسی بەرازیل دەستی گرت بەسەر لۆرییەک حیزبی دزراودا.
* بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، لەسەرەتای مانگی داھاتووەوە ھەموو خێزانێک مانگانە ٢٢٠ لیتر خەفەتی خۆماڵیی بە ژێردا دابەشدەکرێت.
* دائیرەی ئامار رایگەیاند ھەموو کەناڵێکی تەلەفزیۆن رۆژی سەد و حەفتا مەتر جنێوی سەرمۆری بۆ دەچێت.
* بە کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد و لە پاش خۆی حەوت دۆنم قەرزی بەجێهێشت.
* حکومەتی بەغدا جەختی کردەوە کە بەتەما نییە یەک سەلک ڤاکسینی دژە نائومێدی بۆ ھەرێم بنێرێت.
* مەسئولەکەمان لە بیرەوەرییەکانیدا نووسیوێتی تائێستا تەنیا چوار گەڵابە سەنگەری گواستووەتەوە.
* دەڵێن ئەنفلۆنزایەک بەڕێوەیە پلەکەی بیست و چوار ئاپشییە لە چرکەیەکدا.
* داھاتی شانۆگەرییەکەمان فەردەیەکی خەت سوور سوپاس و پێنج سەتڵ ماچ بوو.
* پێشبینی دەکرێت رێژەی دەنگدان لەھەڵبژاردنی داھاتوودا قولانج و نیوێک لەسەروو ئەژنۆوە بێت.
بهروار: 24/11/2020
434 جار خوێندراوهتهوه
|