داوا دەکرێ ڤاکسینی کۆرۆنا ناوبنرێ ڤاکسینی ترەمپ

رۆژنامەنوسێکى ئەمەریکى پێشنیار دەکات ڤاکسینى فایزەری تایبەت بە کۆرۆنا کە لە ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمەریکا بەرهەم هاتوە ناوبنرێت (ڤاکسینى ترەمپ) و دەڵێت: داواکارم بەم رێگەیە رێز لە دۆناڵد ترەمپ بگیرێت.

رۆژنامەنوس گيرالدۆ ريڤێرا کە رۆژنامەنوسێکى ئەمەریکیە لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا پێشنیارى کرد ڤاکسینى تایبەت بە کۆرۆنا ناو بنرێت ڤاکسینى ترەمپ لەبەر ئەوەى سەرۆکى پێشو دۆناڵد ترەمپ رۆڵى هەبوە لە گەیشتن بە دۆزینەوەى ڤاکسینەکە و ترەمپیشى بە ئەندازیاى تیمى دۆزینەوەى ڤاکسین ناو برد.

ئەو رۆژنامەنوسە راشیگەیاند "لە ئێستادا کە دابەشبونێکى قوڵ هەیە سەبارەت بە ئاکامى هەڵبژاردنەکان و دۆناڵد ترەمپیش ئامادە نیە دان بە ئاکامى هەڵبژاردنەکەدا بنێت، دەکرێت ڤاکسینى بەرهەم هاتوى کۆرۆنا بکرێت بەناوى ترەمپەوە لە پێناو کەمکردنەوەى نائومێدیەکانى ترەمپ و هێورکردنەوەى".

ئەم پێشنیازە هاوکاتە لەگەڵ راگەیاندنى دۆزینەوەى ڤاکسینى تایبەت بە کۆرۆنا لە ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمەریکا و ترەمپیش چاکەى دۆزینەوەى ڤاکسینەکە بۆ خۆى دەگەڕێنێتەوە.

پێشتر و لە کاتى هەڵمەتى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ترەمپ رایگەیاندبو "ڤاکسینى کۆرۆنا بەرهەم هاتوە بەڵام دواخستنى راگەیاندنەکەى بۆ دژایەتى کردنى منە".

چەند رۆژێک دوای راگەیاندنى ئەنجامە بەراییەکان و سەرکەوتنى جۆ بایدن، ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمەریکا هەردو ڤاکسینى فایزەر و مۆدێرنای وەک ڤاکسینى پەسەندکراو دژ بە کۆرۆنا راگەیاند.

لە چەند رۆژى رابردوشدا دۆناڵد ترەمپ هێرشى کردە سەر کۆمپانیاى فایزەر و رایگەیاند "دۆزینەوەى ڤاکسینەکەیان ئاشکرا نەکرد تا دواى جیاکردنەوەى دەنگەکان".

پاش راگەیاندنى ئەنجامى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى و سەرکەوتنى کاندیدى دیموکراتەکان جۆ بایدن، سەرۆکى ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ کە چاوەڕێى خولی دوەمى سەرۆکایەتى بو، ئەنجامەکانى رەتکردەوە و رایگەیاند "ساختەکاریی ئەنجام دراوە، دەرەنجامە راگەیەنراوەکان قبوڵ ناکەم".
(سبەی):

به‌روار:  24/11/2020
548   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   954
کۆی سه‌ردان:   29259031