پوختەی چامەکەی سالم


٭قەرەوێڵەیەکی حیز ئەگەر شەوی شەش سەد ھەزار پەیدا بکات پێی ئەڵێن چاودێریی ورد
٭بۆ رێگریکردن لە ھاتنی شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا بریارمان داوە نەھێڵین شەپۆلی یەکەم بڕوات
٭لە سایەی جەماعەتەوە ئێستا خەبەری مەعاش لە ھەڵکردنی ئەو ڕەشەبایە خۆشترە کە تەنورەکان ھەڵئەداتەوە
*فەیسبوک وەکو شەڕ وایە،لە بەتاڵی باشترە
*پوختەی چامەکەی سالم بۆ نالی:گووی تێ کە ،ھاتنەوەی چی؟!
*زوربەی ھاوپەیمانەکانی ئەمریکا ئەوانەن کە ناوێرن دژمنایەتی بکەن ،ھی کورد ئەوانەن کە مرخیان لە نەوتەکەی خۆش کردووە
*دڵنیا بن کورد ھیچ کێشەیەکی دارایی نی یە ئەگەر پەڕلەمانتار بێ
*بە لای حکومەتی ھەوڵێرەوە داوای نەقڵکردنی مووچە بۆ سەر بەغا وەک ئەوە وایە مێردەکەت ڤیاگرایەک بخوات وبڕوات بڵێ ئەمشەو نایەمەوە
*سەرمان لە عالەم تێک داوە،ھەم داوای دەوڵەتی سەربەخۆ ئەکەین،ھەم حەز ئەکەین بەعس بگەڕێتەوە،ھەم باوپەیمانی ئەمریکاین،ھەم لە گەڵ ئێراندا دوو قەلب و ڕۆحێکین
*لەو سایەق تەکسی یە گوناحتر نی یە کە پێش ئەوەی ھەقایەتەکەی تەواو بکات پێی بڵێی دەستخۆش ئا لێراڕایبگرە
*ئێستاش تێ ناگەم بۆچی جاران بە سکچوونیان ئەوت عەمەل
*خوایە گیان ئەگەر سەبر و تەحەمولی ئێمە زیاد ناکەی تۆزێ ویژدان و شعور ببەخشە بە کاربەدەستان.
شێرکۆ عەبدووڵا
به‌روار:  22/11/2020
716   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   444
کۆی سه‌ردان:   29233505