پێش نوێژی 😂
پیاوێک دەچێتە مزگەووتێک بۆ نوێژکردن.
سەیر دەکا ئەو هەموو پیاوە ڕیش سپییە لەڕیزدا وەستاوون، کەچی گەنجێکی مل باریک و دەم ڕووت پێش نوێژیان بۆ دەکات.
کە نوێژ تەواو دەبێ پیاوەکە دەپرسێ:
ئەو هەموو ڕیش سپیە ناتوانن پێش نوێژی بکەن ، وا ئەم گەنجەتان پێش خۆتان خستووە؟
پیاوێکی ڕیش سپیان دەڵێ:
وەڵا دەتوانین، بەس ئەم هەتیوە نەعل وپێڵاو دەدزێ، لەترسا پێش خۆمان خستووە، دەڵێین با چاومان لێی بێت.😂
بهروار: 22/11/2020
625 جار خوێندراوهتهوه
|