برای بڵێسە بۆ ڕادیۆی سوید دەدوێ
ڕۆژی دووشەممە لە هۆتێلێکی شاری ستۆکهۆڵم تەرمی کوردێکی ٤٢ ساڵان دۆزرایەوە. پۆلیس ڕادەگەیەنێت بەهۆی ئەم ڕووداوە تاکوو ئێستا گومان لە هیچ کەس نییە، چوونکە هێشتا راپۆرتی پشكنینی پزیشكی داد (ئۆتۆپسی) تەواو نەبووە.
برای کەسە ٤٢ ساڵەکە بۆ بەشی کوردی ڕادیۆی سوید دەڵێت کە ئەوان گومانی کوشتن دەکەن بەڵام زۆربەی ئەو زانیارییانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بوونەتەوە دوورن لە ڕاستی.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 19/11/2020
787 جار خوێندراوهتهوه
|