یەک ملیۆن و 400 هەزار ژنی ئەڵمانی لەجەنگی دووەم ئەتک کران
حەفتا ساڵ پێش ئێستا ڕوداوێك به‌ناوی فێرمۆنت ڕویدا، به‌ڵام ئه‌و ڕوداوه ده‌ستدرێژی سێكسی نه‌بوو بۆسه‌ر یه‌ك ئافره‌ت، به‌ڵكو تاوانەکە بەرامبەر یەک ملیۆن ئافرەت ئەنجامدراوە.
كات ساڵی ١٩٤٥و جه‌نگی جیهانیی دوه‌م کۆتاییهاتوه، ئه‌ڵمانیا گه‌وره‌ترین ده‌ستدرێژی سێكسی له‌مێژوی مرۆڤایه‌تیدا به‌خۆیه‌وه بینی، ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ده‌ستدرێژییان ده‌كرایه‌سه‌ر له‌هه‌موو شوێنێكی ئه‌ڵمانیادا ڕوبه‌ڕوی ئه‌وكاره ده‌بونه‌وه.
له‌سه‌ر شه‌قام.. له‌كڵێساو سه‌ر ڕوباره‌كان، ته‌مه‌نی ئافره‌ته‌كان له‌منداڵی ١٠ ساڵه‌وه بۆ ئافره‌تی به‌ته‌مه‌نی ٨٠ ساڵیە، هه‌ندێكیان له‌به‌رچاوی منداڵه‌كانیاندا ده‌ستدرێژییان ده‌كرایه‌سه‌ر، ئه‌و ئافره‌تانه‌شی ڕه‌تیانده‌كرده‌وه ڕاسته‌وخۆ ده‌كوژران.
ئێستا ئێوه ده‌پرسن كێ‌بوو ئه‌و تاوانه قێزه‌ونه‌ی ئه‌نجامداوه؟؟
بكه‌ری ئه‌و ڕوداوه مێژوییه سوپای یه‌كێتی سۆڤیه‌ت بوو، كاتێك چونه نێو خاكی ئه‌ڵمانیاوه.
له‌بروسیای ڕۆژهه‌ڵاته‌وه سوپای یه‌كێتی سۆڤیه‌ت چونه نێو ئه‌ڵمانیاوه، ئه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵ بوو ئه‌دۆڵف هیتله‌ر به‌سه‌ر یه‌كێتی سۆڤیه‌تی هێنابوو، سه‌ربازه‌كانی ڕوسیا له‌گه‌ڵ چونه نێو ئه‌ڵمانیاوه به‌شێوه‌یه‌كی دیكه تۆڵه‌یان كرده‌وه.
ڕوداوه‌كه هێنده ئازاربه‌خش بوو بۆ ئافره‌ته ئه‌ڵمانییه‌كان، هه‌ندێكیان به‌رله‌وه‌ی ده‌ستی سوپای سۆڤیه‌تیان بگاتێ، خۆیان ده‌كوشت، هه‌ندێكی دیكه‌شیان توشی شۆكی ده‌رونی ده‌بون.
ئه‌و ڕوداوه هه‌شت مانگ درێژه‌ی كێشا، سه‌رئه‌نجام یەک ملیۆن‌و ٤٠٠ هەزار ئافرەتی ئەڵمانی ئەتک کران‌و دەستدرێژی سێکییان کرایەسەر.
قوربانیانی ئه‌و تاوانه ٢٠٠ هه‌زار ئافره‌تی ئه‌ڵمانی بون كه به‌هۆی نه‌خۆشیی‌و هه‌وكردنی توندی پاش ده‌ستدرێژییه‌كه‌وه، گیانیان له‌ده‌ستدا.
یه‌كێك له‌و وێنه تراژیدیانه‌ی له‌و ڕوداوه جێماوه ئه‌وه‌یه، ڕۆژانه ده‌یان هه‌زار ئافره‌تی ئه‌ڵمانی ده‌چونه نه‌خۆشخانه‌كانی وڵاته‌كه‌یان، بۆ له‌باربردنی ئه‌و منداڵه ناشه‌رعیانه‌ی به‌هۆی ڕوداوه‌كه‌وه دروستببون.
ئه‌نتۆنی بیڤۆر، مێژونوسی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له‌باره‌ی ئه‌و ڕوداوه‌وه ده‌ڵێت:"سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئه‌و تاوانه كه ده‌ریده‌خست سه‌ربازه‌كانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له‌وكاره‌وه گلاون، خرایه به‌رده‌ست به‌رپرسانی باڵای یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی گوێی خۆیان لێخه‌واندو ئه‌و تاوانه‌ش درێژه‌ی كێشا".
كاتێك سه‌ربازه سۆڤیه‌تیه‌كان له‌شاره‌كانی ئه‌ڵمانیا چونه ده‌ره‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه نێو سه‌ربازگه‌كانیان، ئه‌ڵمانه‌كان هه‌ستیان به‌ڕۆیشتنی یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین مۆته‌كه‌كانی ژیانیان كرد، به‌ڵام نه‌یانزانی ئه‌و سه‌ربازانه له‌دوای ڕۆیشتنیان گه‌وره‌ترین مۆته‌كه‌یان جێهێشتوه، ئه‌ویش خستنه‌وه‌ی نێو ملیۆن منداڵی ناشه‌رعی بوو له‌و ئافره‌تانه‌ی ده‌ستدرێژییان كردبوونه‌سه‌ر، كه پاش گه‌وره‌بونی منداڵه‌كان، شاره‌و شار بۆ باوكی ڕاسته‌قینه‌یان ده‌گه‌ڕان.
ئه‌وه به‌ته‌نها سۆڤیه‌ت نه‌بوو ئه‌وكاره‌ی دژی ئافره‌تانی ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامدا، به‌ڵكو به‌وته‌ی ئایزنهاوه‌ر، فه‌رمانده‌ی سوپای ئه‌مریكا دژی ئه‌ڵمانیای نازی، له‌كاتى هێرشكردنه‌سه‌ر ئه‌ڵمانیا، سه‌ربازه ئه‌مریكی‌و فه‌ره‌نسییه‌كان له‌شاری شتوتگارتی ئه‌ڵمانیا ئافره‌ته‌كانیان ده‌برده نێو میترۆكانه‌وه‌و ده‌ستدرێژییان ده‌كردنه‌سه‌ر، پاشانیش ئافره‌ته‌كانیان له‌سێداره‌ده‌دا.
ئەم چیرۆکانە پێمان دەڵێن مرۆڤایەتی وێڕای جوانی‌و پێشکەوتن‌و گەشەکردن، لێوان لێوە لەتاوانی قێزەون‌و دژە مرۆڤ کە گێڕانەوەشی ئازاری دەرونی هەموو مرۆڤێک دەدات نەک بینینی دیمەنەکان.
شارپرێس
به‌روار: 20/10/2020
671 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|