گەیشتنی خێزانێکی کورد بە پاسپۆرتی دیپلۆماسی ساختە بە ئەڵمانیا

پۆلیسی فیدڕاڵی ئەڵمانیا رایگەیاند، جۆرێکی نوێی قاچاخی دۆزیوەتەوە، کە بوەتە مایەی سەرسوڕمانی هەموان، ئەوەش پاش ئەوە دێت، کە رۆژی هەینی رابردو خێزانێکی چوار کەسی باکوری عێراق بە فڕۆکەی تایبەت لە فڕۆکەخانەی شاری میونخ نیشتنەوە.

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران بڵاویکردەوە، ئەو خێزانە دوای ئەوەی گەیشتونەتە میونخ سەرەتا وەک نوێنەر و کارمەندی دیپلۆماسی خۆیان ناساندبو، بەڵام دواتر دەرکەوتوە کە بڕی شەست هەزار یۆرۆیان داوە بە قاچاغچی بۆ ئەوەی لە ئیستانبوڵەوە بیانگەیەنێتە ئەڵمانیا.
باوک و دایکەکە تەمەنیان 49 ساڵ و 44 ساڵە و منداڵەکانیشیان تەمەنیان 7 و 12 ساڵە و دانیشتوی هەرێمی کوردستانن
12ی ئەم مانگە، پۆلیسی فیدراڵی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، باوک و دایکەکە تەمەنیان 49 ساڵ و 44 ساڵە و منداڵەکانیشیان تەمەنیان 7 و 12 ساڵە و دانیشتوی هەرێمی کوردستانن، هاوکات بەپێی زانیاریەکانی دەزگای لوتکە ئەم خێزانە کوردن و خەڵکی هەرێمی کوردستانن.
ئەو خێزانە لە ترسی باوکی ئافرەتەکە هەڵهاتون کە ویستویەتی خۆی و منداڵە کچە 7 ساڵانەکەی خەتەنەبکرێن
هەر بەوتەی خۆیان، ئەو خێزانە لە ترسی باوکی ئافرەتەکە هەڵهاتون کە ویستویەتی خۆی و منداڵە کچە 7 ساڵانەکەی خەتەنەبکرێن، هەر بۆیە باوانەکە خانوەکەیان فرۆشتوە و هەڵهاتون و چونەتە تورکیا و لەوێ بڕی شەست هەزار یۆرۆیان داوە بە قاچاغچیەکی سوری بۆ ئەوەی بگەنە ئەڵمانیا.

ئەوەش خراوەتەڕو، سەرەتا باوکەکە هەوڵیدابو، کە بڕوا بە ئەفسەرەکان بهێنێت، کە ئەوان نوێنەرن و دەیانەوێت بچنە دورگەی دۆمینیکا، بەڵام بەڵگەنامەکانیان و چیرۆکەکەیان پێچەوانەی ئەمانە بو.

بەپێی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران، هیچ کام لە ئەندامانی خێزانەکە نەیانتوانیوە بە زمانی دیپلۆماسی قسە بکەن، کە ئەوانیش فڕەنسی و ئینگلیزیە، ئەوەش زیاتر ئەفسەرەکانی خستبوە گومانەوە، لە ئێستادا خێزانەکە لە سەنتەرێکی چاوەڕوانی دەمێننەوە تا ئەوکاتەی ئەنجامی داوانامەکانیان دەردەچێت.
خەندان-

به‌روار:  16/10/2020
171   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
دوی ١٠ ساڵ ژیان لە سوید دەردەکرێن هێلیای ١٤ ساڵ و خوێندکار لە شاری ئوێرێبرو، ١٠ ساڵە لەگەڵ بنەماڵەکەی لە سوید دەژین. داوای مافی پەنابەرییەکەیان لەلایەن دەزگای کۆچی سویدەوە ڕەد کر درێژه‌ ...
دوکان و بازاڕەکانی سعودیە دەستیان کرد بە لابردنی بەرهەمە تورکیەکان، ئەمەش دوای ئەوەی سعودیە داوای کرد بەرهەم و شتومەکی تورکی بایکۆت بکرێت. سعودیە و تورکیا هەمیشە ڕکابەری یەکتریا درێژه‌ ...
شارپرێس... گۆڤارى"سفوبودنایا پریسا" راپۆرتێکى بڵاوکردۆتەوە، دەربارەى ئەگەرى دەرکردنى تورکیا لە هاوپەیمانێتى باکورى ئەتڵەسى (ناتۆ). لە راپۆرتەکەدا هاتووە، کۆنگرێسى ئەمریکا چاو بە درێژه‌ ...
درەنگانی شەوی پێنج شەممە دوای مانەوەی لەنەخۆشخانە بۆ ماوەی 15 رۆژ نوسەرو سیاسەتمداری كورد د.شەفیق قەزاز بەهۆی كۆرۆناوە گیانیلەدەستدا. بەپێی زانیاریەكانی PUKmedia، د.شەفیق تۆفیق درێژه‌ ...
سبەی): وەزارەتی دەرەوەی روسیا نیگەرانی خۆی نیشان دەدات بەرامبەر دۆخی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا و جارێکی دیکە ئەمەریکا تۆمەتبار دەکاتەوە بە هاندانی کوردەکان بۆ جیابونەوە لە سوریا. درێژه‌ ...
مۆدێراتەکان پێشنیار دەکەن (Fotboja) جۆرە زنجیرێکی ئەلیکترۆنی قاچ بۆ چاودێریی بکرێتە پێی ئەوانەی کە بڕیاری ناردنەوەیان بۆ دەرچووە، تا شوێنپێیان هەڵبگیرێت و بدۆزرێنەوە. نزیکەی ٥٠ هە درێژه‌ ...
ئەمڕۆ ژنێک بە گومانی ئەوەی لە سەنتەری مەساجەکەیدا بازرگانی سێکسی بەڕیوەبردبێت دادگایی دەکرێت. داواکاری گشتی هەروەها دەیەوێت لە ڕێگەی ئەو بڕە پارانەی بە ئەپی (Swish) بۆ ژنە گومان درێژه‌ ...
هەنگاو: عادڵ موکەڕەم بەندکراوی سیاسی کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراوە و ڕۆژی یەکشەممە ئاگری لەجەستەی خۆی بەردابوو، لە ژووری تاکەکەسیی ئەو بەندیخانەیە لە ڕێگای خواردنی وردە درێژه‌ ...
هەرچەندە پاسپۆرتی عێراقی بە یەکێک لە خراپترین پاسپۆرتەکان دادەنرێت لە جیهاندا، بەڵام زیاد لە ٣٠ وڵات هەن کە دەتوانی بە پاسپۆرتی عێراقییەوە بەبێ ڤیزەی پێشوەخت سەردانیان بکەیت. بە درێژه‌ ...
شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی سوید، کە سەردانی خۆبەڕێوبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا-یان کردووە، لەگەڵ ئەنجومەنی سوریای دیکموکرات- مەسەدە کۆبوونەوە، ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی سوید نێوەندیگیر درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   373
کۆی سه‌ردان:   21177362