تورکیا بەپێچەوانەى هەموو جیهانەوە رێدەکات


بەو ناونیشانەى سەرەوە، گۆڤارى "نیزافیسیمیا غازیتا" ڕاپۆرتێکى بڵاوکردۆتەوە، باسى ئەوەدەکات، چۆن ستەمکارى ئەردۆغان لەو ڵاتەدا گۆڕانکارى بنەڕەتى لەسیاسەتى دەرەوە دروستکردوە، پرسیارێکیشى هێناوەتە ئاراوە دەربارەى ئەوەى چۆن متمانەى پێبکرێت.

لەڕاپۆرتەکەدا هاتوە:"هەڵکشانەکان لەقەرەباغ دەریانخست هاوبەشە تەکتیکیەى ڕوسیا کە (تورکیا)یە، ئامادەى سیناریۆى ڕوبەڕوبونەوەیە لەباشورى قەوقاز.

لەمدواییانەدا، ئەنكەرە چەندینجار دوبارەى کردۆتەوە، ئامادەیى تێدایە یارمەتى باکۆ بدات لەڕوبەروبونەوەى یەریڤاندا، بەڵام کێشەى قەرەباغ تەنها زیادبونێکە لەزنجیرەیەکى دۆسیە ئاڵۆزەکان، کە له‌مدوایەدا تورکیا بۆتە میحوەر لەو کێشەیەدا.

دواى ئەوەى هاوکارى سەربازیى‌و سیاسى نارد بۆ حکومەتى ویفاقى نیشتمانى لیبیاو خەریک بوو کەشتیە جەنگیەکان‌و پشکنینەکان لەم هاوینەدا دەستێوەران بکەن لەناوچە جێناکۆکەکانى نێوان قوبرس‌و یۆنان بوە مایەى کێشەیەکى چەکدارى سنوردار.

هەروەها گرژیەکانى سوریا تائێستا بەردەوامە، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ گەڕان بەدواى چارەسەر لەگەڵ هەڕەشە بەردەوامەکانى سەرۆک ئەردۆغان.

پێش وەرچەرخانە کۆتاییەکەى بۆ کۆمارێکى سۆپەر سەرۆکایەتى، تورکیا هەوڵیدا پابەندبێت بەبیروباوەڕى سیاسەتى دەرەوەى؛ کە پێش ئەو ئەحمەد داود ئۆغڵو پەرەى پێدابوو.

یەکێک لەبنەما پراکتیەکانى بریتىبوو لە"سفر کێشە لەگەڵ دراوسێکاندا"و "دیبلۆماسیەتى ئاشتیانەى خۆپارێزی"، وەک گریمانەى ئەوپەڕى ئەندازەى نەرمى لەسیاسەتى دەرەوەداو چارەسەرکردنیان بۆ نەگەیشتن بەکێشەى ڕوگیربون، بەڵام فۆکەس خستنەسەرى پلەبەندى کۆبونەوەى دەسەڵات لەدەستى یەک کەسدا تەنها ئەولەویەتى دیبلۆماسى کەمنەکردەوە، بەڵکو سەرکردایەتى وڵاتى برد بۆ ڕێگایەکى ململانێى توند لەگەڵ دراوسێکان‌و هاوبەشە سەرەکیەکانى خۆى.

لەکاتێکدا هاوسەنگى بەردەوامى سەر لێوارى جەنگ هاوکارى ئەردۆغان بوو لەپارێزگارىکردن لەپشتیوانیکردنى بەشێکى نەتەوەیى دەنگدەران، بەڵام ئەوە نە ده‌رامەتى جیۆسیاسى یان ئابورى هەتا هاوپەیمانیشى بۆ پەیداناکات، دۆخى قەرەباغ ئەوەى دەرخست کە ئەنكەرە ئامادەیە بەشێوەیەکى یەکلاکەرەوەو دوژمنکارانە دژى بەرەژەوەندیەکانى ڕوسیا بوەستێتەوە، ئەمەش سنورى متمانە بەسەرکردایەتى تورکیا دەردەخات.

وه‌رگێڕانى: حیلمى ڕەسول ڕەزا
سه‌رچاوه‌: RT.Arabic
شارپرێس:

به‌روار:  15/10/2020
572   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   582
کۆی سه‌ردان:   29233815